نوچه‌نێت
موقته‌دا سه‌در رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در له په‌یامێكدا هۆشداریى له دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌دات و به‌كارێكى مه‌ترسیداریى ده‌زانێ. داوایش له حكوومه‌ت ده‌كات شوێنگره‌وه بۆ وزه‌ى ئێران بدۆزێته‌وه.
ئه‌مڕۆ موقته‌دا سه‌درى رێبه‌رى ره‌وتى سه‌در په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه، له‌شارى نه‌جه‌ف له‌لایه‌ن عه‌لى جابرى گوته‌بێژى سه‌در خوێندرایه‌وه.
له په‌یامه‌كه‌یدا سه‌در جه‌خت له‌سه‌ر چوار خاڵ ده‌كاته‌وه، له خاڵى یه‌كه‌مدا دووپاتى ده‌كاته‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌ستى به هه‌ڵمه‌تێك كردووه له دژى گه‌نده‌ڵكاران، ده‌بێت په‌له بكات.
له دووه‌م خاڵیش باسى هه‌وڵه‌كانى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كات، هۆشدارى له دواخستنى ده‌دات و ده‌ڵێ ده‌بێت هه‌مووان هاوكار بن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.
دواتریش له خاڵێكدا باس له ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق ده‌كات و به پێویستیشى ده‌زانێت بۆ دابینكردنى سه‌رچاوه‌ى وزه حكوومه‌ت هه‌وڵبدات بۆئه‌وه‌ى شوێنگره‌وه‌ى ئێران بدۆزێته‌وه، چونكه ئێران ئاماده نییه وزه ره‌وانه‌ى عێراق بكات.