له‌ به‌غدا لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌ نهێنى له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن كۆده‌بنه‌وه‌

0

نوچه‌نێت

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌غداوه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌مشه‌و له‌ به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌كى داخراو له‌باره‌ى هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ‌ده‌چێت. ناوى ئه‌و لایه‌نانه‌نیش ئاشكرا ده‌كرێت كه‌ داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردن ده‌كات.

هه‌رچه‌نده‌ دوێنێ عه‌بدولحوسێن هینداوى راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ هیچ پێشنیارێك بۆ دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ نییه‌.

كه‌چى ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسه‌وه‌ ئاشكراى كردووه‌، له‌ به‌غدا مشتومڕێكى سیاسى له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌یه‌ و باس له‌ دواخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێت.

له‌ به‌شێكى راپۆرته‌كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت، شه‌وى رابردوو كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كانى عێراق به ‌داخراوى به‌رێوه‌چووه‌. ئه‌مشه‌ویش كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ شیعه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت بۆئه‌وه‌ى یه‌ك هه‌ڵوێستیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن هه‌بێت.

راپۆرته‌كه‌ ده‌ڵێ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ده‌بن به‌ سێ گرووپ، هاوپه‌یمانى فه‌تح و ده‌وڵه‌تى یاسا و سادقون و چه‌ند لایه‌نێكى ترى شیعه‌، له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ كوردییه‌كان داواى دواخستنى هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن.

گرووپى دووه‌م كه‌ هاوپه‌یمانى نه‌سر و به‌ره‌ى ئینقازى سوننه‌ و هاوپه‌یمانى قیواى سونه‌ن داوا ده‌كه‌ن بارودۆخ بره‌خسێنرێ ئینجا هه‌ڵبژاردن بكرێت.

گرووپى سێیه‌میش حكوومه‌تى كازمى وهاوپه‌یمانى سائیروونه‌ كه‌ له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ پاڵپشتى ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان هه‌ڵبژاردن له‌ كاتى خۆیدا بكرێت.

رۆژنامه‌كه‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌كاته‌وه‌، جارێكى تر حكوومه‌ت به‌ بڕیاره‌كه‌ داده‌چێته‌وه‌ و چه‌ند رۆژێكى تر دوایین بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌درێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com