نوچه‌نێت
له باشوورى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دین گۆڕێكى به كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه، كه زیاتر له 50 ته‌رمى تێدایه و میلیشیاكانى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌ق به ئامانجدانى تاوانه‌كه تۆمه‌تبار ده‌كرێت.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له ناوچه‌ى چالى له ناحیه‌ى”ئیسحاقى “باشوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دین گۆڕێكى به كۆمه‌لَ دۆزراوه‌ته‌وه، كه زیاتر له 50 ته‌رمى تێدایه.
تامى مه‌جمه‌عى گوته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى پیاوماقووڵان و كه‌سایه‌تییه‌كانى عێراق په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسى له‌وه كرده‌ووه ئه‌و ته‌رمانه هى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ن.
داوایش له مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق ده‌گات لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه بكات و ته‌رمه‌كان راده‌ستى كه‌سوكارییان بكاته‌وه.
مه‌جمه‌عى باسى له‌وه‌یش كردووه دواى رزگاركردنى ناوچه‌كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى رێكخراوى تیرۆریستى داعش، میلیشیایه‌ك له ناوچه‌كه بووه، ئه‌و به‌رپرسیار بووه له دیارنه‌مان و رفاندنى خه‌ڵكى ناوچه‌كه.
حوڕه ده‌ڵێ ئه‌و میلیشیایه عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه، كه له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌وه سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت.