نوچه‌نێت
جارێكى تر به‌هۆى لێدوانێكى گوته‌بێژى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، گێڕانه‌وه‌ى خزمه‌تى سه‌ربازى ئیلزامى زیندوو ده‌كرێته‌وه. لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرییش له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، “ئه‌گه‌ر هه‌بێت سێ سوودى هه‌یه”.
چه‌ند رۆژێكه جارێكى تر‌ى بابه‌تى خزمه‌تى سه‌ربازى ئیلزامى كه به “ئیجبارى” و “زۆرملى”یش ناوده‌برێت له عێراق وروژێنراوه‌ته‌وه.
چونكه 18 ساڵه دواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى سوپا له عێراق نه‌ماوه.
یه‌حیا ره‌سوڵ گوته‌بێژى فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق له تویتێكدا باسى له‌وه كردووه، خزمه‌تى سه‌ربازى ئیلزامى له ده‌ستوورى عێراق هه‌یه و پێویستى به‌وه هه‌یه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه یاساكه‌ى ئاماده بكرێت و دواى په‌سه‌ندكردنى كارى پێبكرێت.
عه‌بدولخالق عه‌زاوى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى، باسى له گرنگى ئه‌م جۆره خزمه‌ته سه‌ربازییه كردووه و گوتوویه‌تى، “سێ سوودى هه‌یه”.
یه‌كێك له سووده‌كان به بڕواى ئه‌و رێژه‌ى بێكاریى له‌ناو گه‌نجان ناهێڵێ، دووه‌م گیانى تایفه‌گه‌ریى كاڵ ده‌كاته‌وه و گه‌نجانیش فێرى رێكوپێكى و پابه‌ندبوون ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره باسى له‌وه كردووه، گرنگترین كێشه له‌به‌رده‌م گێڕانه‌وه‌ى خزمه‌تى سه‌ربازى ئیلزامى قه‌یرانى ئابوورییه.
سه‌ربازى ئیلزامى له زۆربه‌ى وڵاتانى دنیا په‌یڕه‌و ده‌كرێت، گه‌نجان له ته‌مه‌نێكى دیاریكراو بۆ ماوه‌یه‌كى دیاریكراو ده‌بن به سه‌رباز.