له‌ بودجه‌ى نوێى عێراق چه‌ندان ترلیۆن دینار بۆ حه‌شدى شه‌عبى ته‌رخان كراوه‌

0

نوچه‌نێت

له‌ كاتێكدا ئه‌مریكا داواى له‌ حكومه‌تى عێراق ده‌كات، جڵه‌وى میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى بكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ حكومه‌ته‌كه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵى 2019 بودجه‌یه‌كى گه‌وره‌ترى بۆ حه‌شدى شه‌عبى داناوه، كه‌ چه‌ندان ترلیۆن دیناره‌‌.

دامه‌زراوه‌ى برۆكینگزى ئه‌مریكى راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاشكراى كردووه‌، له‌و كاته‌دا كه‌ عێراق به‌ قه‌یرانێكى قووڵ تێده‌په‌ڕێت، حكومه‌ت توانى بودجه‌ دابنێت به‌ زیاده‌یه‌كى زۆره‌وه‌.

مارسین شه‌مه‌رى كه‌ ژنه‌ توێژه‌رێكه‌ راپۆرته‌كه‌ى نووسیوه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌،‌ له‌ 9.9%ى ئه‌و زیاده‌یه‌ به‌ر وه‌زاره‌تى به‌رگرى ده‌كه‌وێ، 9.7 % به‌ر وه‌زاره‌تى ناوخۆ و 10.1 به‌ر ده‌زگاى دژه‌تیرۆر.

ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت 45.7% زیاده‌كه‌ بۆ میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى دانراوه‌، كه‌ بڕه‌كه‌ى ده‌گاته‌ دوو ترلیۆن و 400 ملیار دینار، پێشتریش چه‌ند ترلیۆنێكى ترى بۆ دانراوه‌.

راپۆرته‌كه‌ ئه‌م زیاده‌یه‌ به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسیدار ده‌زانێ، چونكه‌ عێراق له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان نزیك ده‌بێته‌وه‌ و ده‌كرێ ئه‌م پاره‌یه‌ هاوكاریى حه‌شد بكات له‌ كڕینى ده‌نگده‌ران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com