نوچه‌نێت
له به‌دواداچوونێكى كه‌ناڵى حوڕه ده‌ركه‌وتووه، له شه‌ش پارێزگاى عێراق هه‌ڵمه‌تێكى فراوانى ساخته‌كاریى ده‌كرێت، بۆپێدانى ره‌گه‌زنامه به ئێرانییه‌كان.
راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق پرۆسه‌یه‌كى ساخته‌كاریى له شارى دیاله ئاشكرا كردووه، كه هه‌زار و 360 دۆسیه‌ى ره‌گه‌زنامه‌ى ساخته‌ى تێدا بووه و ئه‌مه به‌شێك بووه له هه‌ڵمه‌تێكى ساخته‌كاریى گه‌وره‌تر كه ژماره‌كه‌یان چوار هه‌زار و 333 دۆسیه ده‌بێت.
ده‌شڵێ پێنج فه‌رمانبه‌ر گیراون كه یه‌كێكیان ژنه، مۆرى ساخته و كه‌لوپه‌لی تریان لا بووه، به خواستى خۆیان ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى به ئێرانییه‌كان ده‌ده‌ن.
له راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ئه‌و پرۆسه‌یه بۆ سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى نوورى مالیكى ده‌گه‌ڕێته‌وه و مه‌زنده ده‌كرێت ملیۆنان ره‌گه‌زنامه‌ى عێراقى له شاره‌كانى دیاله و به‌غدا و دیوانیه و ناسریه و زیقار و به‌سره به ئێرانییه‌كان درا بن.
ئامانجى سه‌ره‌كیش به‌گوێره‌ى راپۆرته‌كه له دیاله گۆڕینى دیموگرافیاى شاره‌كه‌یه و ئه‌وانه‌ى له ئێرانیش ره‌وان ده‌كرێت كوردانى فه‌یلیین، میلیشیاكان سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن.
ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌نووسێكى عێراقى كه راپۆرتى له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كردووه، باسى له‌وه كردووه دوو جار سه‌رژمێرى عێراق به‌هۆى ئه‌و پرۆسه ساخته‌كاریى دوا خراوه.