نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ جارێكى تر په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر پرۆژه یاساى بودجه‌ى گشتى كۆده‌بێته‌وه و په‌رله‌مانتاران ئاشكراى ده‌كه‌ن، تا ئێستا تاتوتوێى 40 ماده‌ى پڕۆژه یاساكه كراوه و داوایش كراوه هه‌ندێك ماده‌ى تر زیاد بكرێت.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شه‌موو جارێكى تر په‌رله‌مانى عێراق بۆ تاوتوێكردنى بودجه كۆ ببێته‌وه و په‌رله‌مانتاران به دوورى ده‌زانن ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن و تێبێنى ته‌واو بێت.
جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه كردووه، تا ئێستا تاوتوێى 40 ماده‌ى پرۆژه یاساى بودجه كراوه و 17 ماده ماونه‌ته‌وه.
ئاشكرایشى ده‌كات لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مان له گه‌ڵ لایه‌نه حكومییه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان داده‌نیشێ، بۆئه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
عوده‌ى شه‌علان په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئاشكراى ده‌كات، چه‌ند لایه‌نێكى سیاسى داوایان كردووه چه‌ند بڕگه و ماده‌یه‌ك بۆ پرۆژه یاساى بودجه زیاد بكرێت، به‌ڵام به‌گوته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌مه كارێكى ئاسان نییه، چونكه هه‌ندێك له‌م داوایانه خه‌رجى ده‌وێت و ده‌بێت ره‌زامه‌ندى حكومه‌ت وه‌ربگیرێت، په‌رله‌مان ناتوانێ له‌خۆوه ماده بۆ بودجه زیاد بكات.