مه‌حمود سه‌نگاوی: ئۆپۆزسیۆن كه‌مینه‌ن، كه زۆرینه بڕیاریدا ده‌بێت كه‌مینه ملكه‌چ بكات
نوچه‌نێت: تایبه‌ت
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، مه‌حمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، ره‌تی كرده‌وه له‌سه‌ر داوای ئۆپۆزسیۆن حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، وتیشی “ئۆپۆزسیۆن كه‌مینه‌ن، كه زۆرینه بڕیاریدا ده‌بێت كه‌مینه ملكه‌چ بكات”.
سه‌نگاوی وتی “هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت هێڵی سوره، چونكه حكومه‌ت به یاسا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، وه‌ختێك حكومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه كه په‌رله‌مان سیقه له سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌ربگرێته‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت چووه به‌رده‌می په‌رله‌مان، دوای چه‌ند سه‌عات موناقه‌شات 67 ده‌نگی به ده‌ستهێناوه، له به‌رانبه‌ردا 28 ده‌نگ درا به لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه، بۆیه متمانه‌ی په‌رله‌مانی به‌ده‌ست هێنایه‌وه و حكومه‌ت هه‌ڵناوه‌شێته‌وه”.
سه‌نگاوی ره‌تی كرده‌وه، كه بچنه ژێرباری داواكارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، وتی “ئێمه گوێ ناده‌ین به‌و قسانه‌ی ئۆپۆزسیۆن، چونكه ئه‌وانه كه‌مینه‌ن، له دنیای دیموكراسیدا كه‌مینه و زۆرینه هه‌یه، كه زۆرینه بڕیاری دا، كه‌مینه ده‌بێت ملكه‌چ بێت، ئه‌وان به قسه ده‌ڵێن ده‌بێت حكومه‌ت هه‌ڵوه‌شێته‌وه، به‌ڵام به قسه‌ی ئه‌وان هه‌ڵناوه‌شێته‌وه، حكومه‌ت كاتێك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه كه په‌رله‌مان بڕیار بدات، یان داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكه‌ن له په‌رله‌مان، له هه‌ڵبژاردنیش ئه‌وان بردیانه‌وه، پیرۆزیان بێت و مافی خۆیانه حكومه‌ت ته‌شكیل بكه‌ن، بۆیه به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا، حكومه‌ت به قسه‌ی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵناوه‌شێته‌وه”.
وتیشی “ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ی په‌رله‌مان ده‌نگ بده‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كه متمانه‌ی لێ وه‌ر بگرنه‌وه، ده‌بێت په‌رله‌مان ئه‌و بڕیاره بدات و به بڕیاری ته‌وافوقی سیاسی حیزبه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان رازی نابین و بڕیشمانداوه رازی نه‌بین”.