نوچه‌نێت
ئه‌نتۆنیۆ گوتیریش سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئینگبۆرگ سولیرن گیشلادوتیرى وه‌ك یاریده‌ده‌رى نوێنه‌رى خۆى له عێراق دامه‌زراند، ئه‌ركى سه‌ره‌كى ئه‌و به‌رپرسه نوێیه سه‌رپه‌رشتیكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌بێت.
سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ئینگبۆرگ سولیرن گیشلادوتیر”ingibjörg sólrún gísladóttir” ده‌بێته یاریده‌ده‌رى نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردن له عێراق.
ئه‌وه‌یشى روونكردووه‌ته‌وه كه گیشلادوتیر پێشتر وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئایسلاندا بووه و شوێنى ئه‌لیس ولبول ده‌گرێته‌وه كه له مانگى داهاتوودا خزمه‌تى له عێراق ته‌واو ده‌بێـت.
عه‌بدولحوسێن هینداوى راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر دانانى ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێ، “عێراق داواى نه‌كردووه بۆ سه‌رپه‌رشتى هه‌ڵبژاردن هیچ به‌رپرسێكى نوێى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دابنرێت”.
دواتریش روونى ده‌كاته‌وه به‌رپرسى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردنى عێراق له ساڵى 2004 وه له عێراق هه‌یه و چه‌ندان كه‌سیان گۆڕاوه و ده‌شڵێ، “جینین پلاسخارت نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوو یاریده‌ده‌رى هه‌یه یه‌كێكیان بۆ سیاسه‌ته و ئه‌ویتریان بۆ هه‌ڵبژاردن”.