نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، نرخى هه‌ندێك په‌یجى فه‌یسبووك له عێراق گه‌یشتووه‌ته ملیۆن دۆلار، چونكه حزبه‌كان ده‌یاكڕن و بۆ پڕوپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردن به‌كارى ده‌هێنن. ئاشكرایشى ده‌كات حزبێكى سه‌ره‌كى له سلێمانى یه‌كێك له‌و په‌یجانه‌ى كڕیوه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى به ناونیشانى “فه‌یسبووك ئامانجى حزبه‌كانى عێراق:پاره‌یه‌كى زۆر بۆ كڕینى په‌یجى ملیۆنى”بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، حزبه‌كان به‌دواى كڕینى ئه‌و په‌یجانه‌ى فه‌یسبووكن كه ملیۆن لایكیان هه‌یه.
له راپۆرته‌كه‌دا باس له میدیاى ئاسایى كراوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه له عێراق 30 كه‌ناڵى ئاسمانى هه‌یه و60 ماڵپه‌ڕى فه‌رمى حزبه‌كان هه‌یه و 12 ئێزگه. به‌ڵام عێراقییه‌كان بۆ هه‌واڵ زیاتر سه‌یرى فه‌یسبووك ده‌كه‌ن و هه‌ندێك له په‌یجه‌كانیش به ره‌خنه‌گرتن و هاندانى خۆپێشانده‌ران و به هه‌ڵگرى به‌هاى مه‌ده‌نیانه ناسراون، بۆیه لایكیان له‌سه‌رووى ملیۆنه.
دواتر باس له‌وه ده‌كات چه‌ند حزبێكى گه‌وره به‌دواى كڕینى ئه‌و په‌یجانه‌ن، پاره‌یه‌كى زۆریشیان پێ ده‌ده‌ن و ته‌نانه‌ت نرخى هه‌ندێك په‌یج گه‌یشتووه‌ته ملیۆن دۆلار.
له‌بڕگه‌یه‌كى راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه یه‌كێك له حزبه سه‌ره‌كییه‌كانى سلێمانى په‌یجێكى به پاره‌یه‌كى زه‌به‌لاح كڕیوه، ئه‌و په‌یجه له خۆپێشاندانى مانگى رابردوو رۆڵى سه‌ره‌كى هه‌بووه، یه‌كێك له ئادمینه‌كانى په‌یجه‌كه له خۆپێشاندانه‌كان گیراوه و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك به‌شێك له مامه‌ڵه‌كه ئازاد كراوه.هه‌روه‌ها هۆكارێكى كڕینى په‌یجه‌كه په‌كخستنى خۆپێشانده‌ران بووه.
باسم خه‌شان په‌رله‌مانتارى عێراقى له راپۆرته‌كه قسه‌ى كردووه و ئه‌و دیارده‌یه‌ى به به‌رده‌وامبوونى گه‌نده‌ڵى وه‌سف كردووه، دووپاتى كردووه‌ته‌وه حزبه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن به پاره‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌موو په‌تاییه‌كى راگه‌یاندن بۆ خۆیان داگیربكه‌ن.