دوكاندارێك: جار له قه‌یرانه‌كان خه‌ڵك رووى له له‌نگه ده‌كرد، كه‌چى ئه‌و جاره له‌نگه‌یشى گرتووه‌ته‌وه
سیهام میران – تایبەت بە نوچەنێت
جاران له قه‌یران و گرانییه‌كان بازاڕى له‌نگه و كۆنه‌فرۆشان به پێچه‌وانه‌ى بازاڕةكانى تر گه‌رم ده‌بوون و خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت روویان له‌و جۆره بازاڕانه ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا بازاڕى له‌نگه‌یش هاوشێوه‌ى بازاڕه‌كانى كز و لاوازه.
هه‌رێمى كوردستان چه‌ندان جار قه‌یرانى ئابوورى به‌خۆیه‌وه بینیوه و له هه‌موو قه‌یرانه‌كاندا جۆره بازاڕێكى ئه‌وتۆ هه‌بوون خه‌ڵكى كه‌مده‌رامه‌ت هاموشۆیان ده‌كرد و به تایبه‌تى له وه‌رزى زستاندا پێداویستییه‌كانیان له‌وێ دابین ده‌كرد، ئةويش بازاڕى كۆنه‌فرۆش و هه‌رزانفرۆش بوو كه ماوه‌یه‌ك به له‌نگه ناوده‌برا.
ئێستایش ئه‌و بازاڕه له هه‌ولێر ماوه و به “له‌نگه‌ى چل مه‌ترى” ناوده‌برێت، به‌ڵام به جیاوازتر له ساڵانى رابردوو وه‌ك دوكاندار و كاسبكاران ده‌ڵێن بازاڕیان زۆر كز و لاوازه و وێراى هاتنى سه‌رما وسۆڵه، به‌ڵام قه‌یران و په‌تاى كۆرۆنا و نه‌بوونى مووچه وا ده‌كه‌ن خه‌ڵك روو له بازاڕى له‌نگه‌یش نه‌كه‌ن.
ئامانج ئازاد كه دوكاندارێكى بازاڕى له‌نگه‌یه بۆ “نوچه‌نێت” قسه‌ى له‌سه‌ر كزبوونى بازاڕه‌كه‌ى كرد و گوتى، “من نزیکەی چوار ساڵە دوکانم هەیە هەرگیز بەمشێوەیە نەبووە بازار وا سست و لاوازبێت، بە گشتی بازار جووڵەی نەماوە، پێشتر هەفتانە بابەتەکانمان دەگۆرین و هیچ بابەتێک نەدەما”
ئه‌و دوكانداره باس له هۆكاره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێ، “قه‌یرانى دارایى و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار، كۆرؤنا و هه‌موو ئه‌مانه وایكردووه خه‌ڵك نه‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن، من كڕیارى تایبه‌تى خۆم هه‌یه، كه‌چى نزیكه‌ى ساڵێك ده‌بێت نه‌هاتووه‌ته بازاڕ”.
ئه‌و دوكانداره له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى باسى له‌وه كرد، ماوه‌یه‌كى زۆر گه‌شتیارانى عه‌ره‌بى بۆشایى بێبازاڕییان ثرِكردبووةوة، به‌ڵام ئێستا ئه‌وانیش سڵ له شت‌كڕین ده‌كه‌نه‌وه و چونكه قه‌یرانه‌كه ئه‌وانیشى گرتووه‌ته‌وه.
ره‌وه‌ز جه‌لال كه ئه‌ویش دوكاندارێكه له بازاڕى له‌نگه‌ى هه‌ولێر، له قسه‌كانى بۆ “نوچه‌نێت” باسى له‌وه كرد، جووڵه‌ى بازاڕه‌كه‌یان تا راده‌یه‌كى زۆر پابه‌نده به هاتنى گه‌شتیاره‌وه، به‌ڵام له چه‌ند مانگى رابردوودا دره‌نگهاتنى مووچه ئه‌وانیشى گرته‌وه.
دوكانداره‌كان پێیانوایه چه‌ندان هۆكارى تر بۆ كزبوونى بازاڕه‌كه‌یان هه‌یه و له‌وانه زۆربوونى جۆره‌كانى شتومه‌ك كڕیارانى په‌رته‌وازه كردووه، چونكه بژارده‌كان زۆرن و وه‌ك جاران نییه یه‌ك جۆر بێت، ته‌نانه‌ت له‌نگه‌یشى ئێستا به‌چه‌ندان ناوى وه‌ك “ئه‌وروپى” و “له‌نگه‌ى ماركه” ناونراون.
به‌ڵام ئه‌وه‌یش له‌بیر ناكه‌ن، كه هۆكارى سه‌ره‌كى كێشه‌ى بێ مووچه‌ییه. ئامانج ئازاد دوكاندار گوتى، “كڕیار ناهه‌ق نییه، ئه‌و ده‌یه‌وێ كه‌مترین خه‌رجى بكات و ترسیان له به‌یانى هه‌یه ئاخۆ مووچه‌یان ده‌درێت یان نا، جا نازانین كه‌ى بارودۆخه‌كه ئاسایى ده‌بێته‌وه”.
زه‌ینه‌ب ئه‌سعه‌د یه‌كێك بوو له‌و ژنانه‌ى له بازاڕى له‌نگه خه‌ریكى شت‌كڕین بوو، ئه‌و بۆ نوچه‌نێت باسى له‌وه كرد ده‌بێت له كڕینى شته‌كان زۆر ورد بێت و خه‌مى سه‌ره‌كى ئه‌وه بێت كه‌مترین پاره بۆ پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانى خه‌رج بكات، زه‌ینه‌ب ده‌یگوت، “من وەك ئافرەتێك ناتوانم هەموو پێداویستیەکانی خۆم دەستبەر بکەم، چونكه ده‌بێت ئاگادارى ئه‌و بڕه پاره‌یه بین كه له‌به‌رده‌ستمانه”.