نوچه‌نێت
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ خهلوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگرى توركیا سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا ته‌واو كرد، سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد و له‌لایه‌ن وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى لێكرا و بڕیاره ئه‌مڕۆیش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه.
دوێنێ دووشه‌م خهلوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگرى توركیا و یه‌شار گوله‌ر سوپاسالارى توركیا سه‌ردانى به‌غدایان كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراق و سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى به‌رگرى كۆبوونه‌وه.
دواتر سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد و له‌لایه‌ن شۆڕش ئیسماعیل پێشوازى لێكرا و بڕیاره ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه.
دۆسیه‌ى په‌كه‌كه یه‌كێكه له گرنگترین ئامانجى شاندى باڵاى سه‌ربازى توركیا، كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى هه‌رێم و به‌غدا تاوتوێى ده‌كات.