نوچه‌نێت
رۆژنامه‌ى ئه‌حوالى توركی له راپۆرتێكدا باس له ئامانجى سه‌ردانى خةلوسى ئاكار بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا ده‌كات. ئاشكراى ده‌كات له سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ به‌غدا هیچ ده‌سكه‌وتێكى ئه‌وتۆى نه‌بووه.
رۆژنامه‌ى “ئه‌حوال” كه به زمانى توركى و ئینگلیزى و عه‌ره‌بى بابه‌ته‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه، ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌سه‌ر سه‌ردانى خه‌لوسى ئاكار وه‌زیرى به‌رگرى توركیا بۆ عێراق كردووه
به بڕواى رۆژنامه‌كه یه‌كه‌م ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى خلوسى ره‌واندنه‌وه‌ى ئه‌و گرژییانه بووه كه له هاوینى رابردوو به‌هۆى هێرشه‌كانى توركیاوه له‌نێوان عێراق و توركیا دروست بوو، كه له یه‌كێك له هێرشه‌كان دوو ئه‌فسه‌رى باڵاى سوپاى عێراق كوژران.
هه‌ر به‌هۆى ئه‌و رووداوانه‌یش بوو، له‌سه‌ره‌تاى مانگى ئابى رابردوو سه‌ردانێكى ئه‌و وه‌زیره بۆ عێراق له‌لایه‌ن حكومه‌تى عێراق دواخرا، ئه‌مه‌یش وه‌ك ناڕه‌زاییه‌كى عێراق بوو له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانى توركیا.
رۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات ئامانجێكى سه‌ره‌كى توركیا له‌م سه‌ردانه‌ى وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌وه‌یه، بۆ ماوه‌یه‌كى دیارنه‌كراو له ئۆپراسیۆنه‌كانى دژ به په‌كه‌كه به‌رده‌وام بێت. توركیا رێككه‌وتنى شنگالى به‌هه‌ل زانیوه كه به‌هۆى ئه‌و رێككه‌وتنه‌وه سنوورێك بۆ جموجۆڵى په‌كه‌كه له ناوچه‌كه داده‌نرێت.
بۆیه توركیا ده‌یه‌وێ ده‌ستكراوه‌تر بێت له ئۆپراسیۆنه‌كانى، به‌ڵام به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه ئاكار له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، چونكه حكومه‌تى كازمى داواى لێكردووه هه‌ر جموجۆڵێكى سه‌ربازى توركیا ده‌بێت به رێككه‌وتن و ئاگادارى عێراق بێت و دواتریش كاته‌كه‌ى دیارى كرا‌و بێت.
ئه‌حوالى توركى له راپۆرته‌كه‌ى باس له‌وه ده‌كات وێراى ئه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواكانى وه‌زیرى به‌رگريى توركیا نه‌داوه، به‌ڵكو داوایشى له توركیا كردووه پابه‌ند بێت به‌و به‌ڵێنانه‌ى كه به‌گوێره‌ى كۆنگره‌ى كوێت له 2018 له بوارى وه‌به‌رهێنان به عێراقى داوه.
ئه‌مه‌یش به ئاشكرا له به‌یاننامه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران تێبینى كراوه، كه دوێنێ دواى دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى توركیا بڵاوكرایه‌وه.
راپۆرته‌كه ئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ى ئاكار بۆ به‌غدا به‌وه كورت ده‌كاته‌وه، كه نه‌ك ته‌نیا ئامانجى خۆى نه‌پێكاوه و به‌ڵكو وڵاته‌كه‌ى داوایشى لێكراوه پابه‌ند به‌ڵێنه ئابوورییه‌كانى بێت به‌رانبه‌ر عێراق.