نوچه‌نێت
له به‌دواداچوونێكى رۆژنامه‌ى”عه‌ره‌بى جه‌دید” گومان له كشاندنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق ده‌كرێت و ده‌گوترێ بۆ پاڵپشتى كازمى و سه‌رخستنى، ئه‌مریكا ناوه ناوه زانیارى نادروست له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى بڵاوده‌كاته‌وه. حكومه‌تى عێراقیش به ته‌واوى نازانێ ژماره‌ى سه‌ربازانى ئه‌مریكا له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى چه‌نده.
رۆژى هه‌ینى رابردوو كریستۆفه‌ر میله‌ر وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مریكا به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، ژماره‌ى سه‌ربازانى ئه‌مریكا له عێراق بۆ دوو هه‌زار و 500 سه‌رباز كه‌مكراوه‌ته‌وه. دواى ئه‌وه‌ى له هاوینى رابردوو نزیكه‌ى پێنج هه‌زار و 500 سه‌رباز بوو.
رۆژنامه‌ى “عه‌ره‌بى جه‌دید” ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، ئه‌و ژماره‌یه‌ى ئه‌مریكا له‌باره‌ى هێزه‌كانى له‌عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، گومانێكى زۆر له‌لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه دروست ده‌كات و ئه‌وه‌ى گومانه‌كه‌یش زه‌قتر ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه حكومه‌تى عێراق زانیارى دروستى له‌سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق نییه.
له راپۆرته‌كه‌دا باسى ئه‌وه ده‌كرێت سێ بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكى هه‌ن، به ته‌واوى به ڕووى حكومه‌تى عێراق داخراوه بۆیه به ته‌واوى نازانرێ چه‌ند سه‌رباز له‌و بنكانه هه‌ن، ره‌نگه هه‌ر یه‌كێك له‌م سه‌ربازگانه زیاتر له حه‌وت هه‌زار سه‌رباز له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌و بنكانهیش بریتین له سه‌ربازگه‌ى حه‌ریر له هه‌رێمى كوردستان و عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاواى ئه‌نبار، بنكه‌ى ڤیكتۆریا له نزیك به‌غدا.
ته‌حسین خه‌فاجى گوتبێژى فه‌رمانده‌یى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كانى عێراق له لێدوانێكى بۆ رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، “ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریكیانه‌ى له عێراقن، جه‌نگاوه‌ر نیین و راوێژكارن، بۆیه كشانه‌وه‌یان پێویستى به ڕووماڵى راگه‌یاندن نییه”.
له راپۆرته‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه، ده‌كرێت به راستى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق مابن و ده‌شزانرێ كشانه‌وه‌یان له به‌رژوه‌ندى عێراق نییه چونكه مه‌ترسى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ماوه و مه‌ترسى زیاترى خۆسه‌پاندنى ئێرانیش هه‌یه.
به‌ڵام ئه‌مریكا بۆ پاڵپشتى مسته‌فا كازمى وحكوومهتهكهى، چونكه گوشارى ئه‌و میلیشیایانه‌یان له‌سه‌ره كه داواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ده‌كه‌ن، ناوه ناوه راگه‌یاندنێك له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه.