نوچه‌نێت
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند، ده‌سته‌ى نیشتمانى ده‌رمانى عێراق هه‌ر دوو جۆر ڤاكسینى ئهسترازینكاى به‌ریتانى و سینۆفارمى چینى بۆ حاڵه‌تى له‌ناكاو په‌سند كرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق رایگه‌یاند، ده‌سته‌ى نیشتمانى ده‌رمانى عێراق دوو جۆره ڤاكسینى تر‌ى بۆ حاڵه‌تى له‌ناكاو په‌سند كردووه، به‌مه‌یش عێراق ده‌توانێ سێ ڤاكسین به‌كاربهێنى.
كه ئه‌مانه‌ن: ڤاكسینى فایزه‌ر و ئهسترازینكاى به‌ریتانى و سینۆفارمى چینى.
جیا له‌مه‌یش راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق باسى له‌وه كردووه، تا ئێستا هیچ حاڵه‌تێكى وه‌چه‌ى نوێى كۆڕۆنا كه به “كۆڕۆناى گۆڕاو” ده‌ناسرێت تۆمار نه‌كراوه.
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه له مانگى شوباتى ساڵى رابردوو یه‌كه‌م حاڵه‌تى كۆڕۆناى تێدا تۆمار كرا ، كه قوتابییه‌كى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئێران بوو له شارى نه‌جه‌ف ده‌یخوێند.
ئێستا ژماره‌ى تووشبووانى كۆڕۆنا له عێراق گه‌یشتووه‌ته 609 هه‌زار و 29 كه‌س، ژماره‌ى مردووانیش گه‌یشتووه‌ته 12 هه‌زار و 953 كه‌س.