نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق به ئاماده‌بوونى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌نگ له‌سه‌ر دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مان دراوه و 10 ى تشرینى یه‌كه‌م وه‌ك واده‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌ستنیشان كراوه.
ماڵپه‌ڕه عێراقییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به ئاماده‌بوونى كۆمسیۆن ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق كۆبووه‌ته‌وه و تاوتوێى دواخستنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى عێراقییان كردووه.
تا ئێستا به فه‌رمى رانه‌گه‌یه‌نراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كان هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دواخراوه و 10ى تشرینى یه‌كه‌م “ئۆكتۆبه‌ر” وه‌ك واده‌ى نوێ ده‌ستنیشان كراوه.
نووسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران ته‌نیا راگه‌یه‌نراوێكى كورتى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به ئاماده‌بوونى كۆمسیۆن كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایى خۆى ده‌كات.
پێشتر له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران، شه‌شى حوزه‌یرانى داهاتوو بۆ به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته دیارى كرا بوو، به‌ڵام له‌لایه‌ن زۆربه‌ى حزبه‌كانى عێراق ناڕه‌زایى له‌سه‌ر واده‌كه هه‌بوو.