سیهام میران، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتارى كورد و ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى عێراق ده‌ڵێ، به‌غدا له‌شه‌ڕى بودجه له‌گه‌ڵ هه‌رێم “بێ غه‌ره‌ز” نییه و ده‌یه‌وێ زیان به قه‌واره‌ى هه‌رێمى كوردستان بگه‌ینێ.
جه‌مال كۆچه‌ر له لێدوانێكى تایبه‌ت به “نوچه‌نێت” باس له‌وه ده‌كات بۆ هه‌رێمى كوردستان باشتره پابه‌ند بێت بهرێككهوتنهكانى له‌گه‌ڵ به‌غدا و جیا له‌وه‌یش له‌ناوخۆ چاكسازى بكات، بۆئه‌وه‌ى له گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ به‌غدا “بێ منه‌ت” بێت.
جه‌مال كۆچه‌ر له لێدوانه‌كه‌ى باسى له هه‌وڵه‌كانى لایه‌نه شیعه‌كان كرد و گوتى، “ده‌یانه‌وێ له دژى هه‌رێمى كوردستان كۆده‌نگى بكه‌ن” و حكوومه‌تى به‌غدایش به گوته‌ى ئه‌و له‌م هه‌وڵه‌دا “بێ غه‌ره‌ز” نییه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده گوتى، “بەغداش بێ غەرەز نییە حەزدەکات قەوارەکەت بچوک بکاته‌وه وەك چۆن خەڵکی ئەوان هەستاون خەڵکی ئێمەش هەستێ واتایان دەبێ قوربانی بە به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان بده‌ین یان قوربانی بە قەوارەی هەرێم بدرێت بێگومان بڕیاره‌كه‌ش لەلای هەردوو حزبی ده‌سڵاتداری هه‌رێمی كوردستانه”.