نوچه‌نێت
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق وردهكاریى كرده تیرۆریستییه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غدا ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، هه‌ر دووكیان خۆكوژى بوون، یه‌كه‌میان فێڵى له خه‌ڵك كردووه و خۆى به نه‌خۆش نیشان داوه كاتێك خه‌ڵكه‌كه به‌ده‌ورى كۆبوونه‌ته‌وه خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه.
خالد محنا گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له لێدوانێك رۆژنامه‌وانى باسى له ته‌قینه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ كرد و ئاشكراى كرد، هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یڕان له به‌غدا خۆكوژى بووه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق ده‌ڵێ، “یه‌كه‌میان خۆى به نه‌خۆش نیشان داوه و خه‌ڵك له ده‌ورى كۆبوونه‌ته‌وه و ئینجا كرده تیرۆریستییه‌كه‌ى ئه‌نجام داوه. كاتێك خه‌ڵكه‌كه بۆ فریاكه‌وتنى قوربانیان كۆبوونه‌ته‌وه خۆكوژى دووه‌میش خۆى ته‌قاندووه‌ته‌وه”.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ده‌ڵێ، ” تا ئێستا 13 شه‌هید و 28 بریندار له كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه هه‌ن، ده‌كرێت ئه‌م ژماره‌یه هێشتا به‌رز ببێته‌وه”.
به‌یانى ئه‌مڕۆ دوو ته‌قینه‌وه له گۆڕه‌پانى ته‌یڕان له ناوچه‌ى باب شهرگى روویاندا، تا ئێستا هیچ رێكخراوێكى تیرۆریستى به‌رپرسیارێتى كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌یان له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.