گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ى دزی و فێڵكردن له‌ مێژووى عێراق ئاشكرا ده‌بێت

0

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مریكى گه‌وره‌ترین تاوانى دزیی و فێڵكردن ئاشكرا ده‌كات، پیاوێك به‌ ناوى وه‌به‌رهێنان له‌ عێراق پاره‌ى له‌ سه‌دان كه‌س وه‌رگرتووه‌ و دواتر ئاشكرا بووه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ى “وه‌همى”یه‌ و بوونى نییه‌.

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ “حه‌سه‌ن” ناوێك ده‌كات كه‌ له‌ به‌غدا و باشوورى عێراق به‌ فێڵكردن پاره‌ى له‌ چه‌ندان كه‌س وه‌رگرتووه‌ و گوایه‌ له‌ بۆرسه‌ به‌ناوبانگه‌كانى جیهان مامه‌ڵه‌ به‌ پاره‌كانیان ده‌كات و مانگانه‌ قازانجیان پێده‌دات.

فێڵكردنى ئه‌و پیاوه‌ له‌په‌ناى كۆمپانیایه‌ك بووه‌ گوایه‌ سویسرییه‌، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وتووه‌ هیچ كۆمپانیایه‌كى له‌مجۆره‌ بوونى نییه‌، كۆمپانیاكه‌یش ناوى ” Unique Finance ” یونیك فاینانس” كه‌ به‌ ماناى “پاره‌داركردنى ده‌گمه‌ن” دێت.

ئه‌وه‌ى سه‌یر بێت ئه‌و پیاوه‌ چه‌ندان كارت و كاغه‌زى دروست كردووه‌، وای له‌ خه‌ڵك گه‌یاندووه‌ كه‌ پشكیان هه‌یه‌ له‌ كۆمپانیاكانى نموونه‌ى ئه‌پڵ و ئه‌مازۆن و فه‌یسبووك. هه‌یه‌ ته‌نانه‌ت هاوبه‌شه‌كانی وا تێگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ بۆرسه‌ى ناسداكى”Nasdaq” ئه‌مریكى مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن.

یه‌كێك كه‌مێك پاره‌ى به‌و كۆمپانیا وه‌همییه‌ داوه‌، دواتر پێى گوتراوه‌ تۆ خاوه‌نى 75 هه‌زار پشكى له‌ ئه‌پڵ، ئه‌و كاتیش نرخى پشكى ئه‌پڵ له ‌61 دۆلار بووه‌ و واته‌ كابرا عێراقییه‌كه‌ بووه‌ته‌ خاوه‌نى چوار ملیۆن و 500 هه‌زار دۆلار. كابراكه‌ دڵخۆش بووه‌ به‌وه‌ى 17 هه‌زار دۆلارى داوه‌، ئێستا خاوه‌نى 4.5 ملیۆن دۆلاره‌. مانگى یه‌كه‌م قازانجه‌كه‌ى وه‌گرتووه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ى هه‌زار و 200 دۆلار بووه‌.

ئه‌مه‌یش وایكردووه‌ ئه‌و هاوبه‌شه‌ به‌ دواى هاوبه‌شى نوێ بگه‌ڕێت و تا ئه‌وانیش قازانجیان ده‌ستكه‌وێت و له‌ ئه‌نجامدا 400 هه‌زار دۆلارى له‌ناو خزمه‌كانى كۆكردووه‌ته‌وه.

كه‌چى سه‌رپه‌رشتیارى كۆمپانیا پێدانى قازانجى به‌ هاوپشكه‌كانى راگرتووه‌ و گوتوویه‌تى “كۆمپیوته‌ره‌م دزراوه‌”.

په‌رله‌مانى عێراق ئاگادارى ئه‌و كۆمپانیایه‌یه‌ كه‌ وه‌همییه‌ و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك بوونى نییه‌. ئه‌م جۆره‌ فێڵكردن و دزینه‌یش له‌ عێراق بووه‌ته‌ دیارده‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سیسته‌مى بانكى له‌ عێراق خراپه‌ و هه‌لى كاركردن سنوورداره‌، جیا له‌مانه‌یش هۆشیارى خه‌ڵك له‌بوارى وه‌به‌رهێنان كه‌مه‌.

له‌ به‌دواداچوونه‌كه‌ى حوڕه‌ ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و كۆمپانیایه‌ له‌ ئێرانیش بوونى هه‌بووه‌ و له‌وێش خه‌ڵك گله‌ییان لێكردووه، به‌ دزین و فێڵكردن تۆمه‌تباریان كردووه‌.

ناوى كۆمپانیاكه‌.. كه‌ له‌ ئێران و عێراق به‌ ساخته‌ پاره‌ى له‌ خه‌ڵك وه‌رگرتووه‌
نموونه‌یه‌ك له‌ كارته‌ ساخته‌كان
نموونه‌یه‌ك له‌ كارته‌ ساخته‌كان
نموونه‌یه‌ك له‌ كارته‌ ساخته‌كان
نموونه‌یه‌ك له‌ كارته‌ ساخته‌كان
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com