نوچه‌نێت
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هێرشێكى مووشه‌كى كرایه‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا و یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان به‌ر ماڵێك كه‌وتووه و تا ئێستا به فه‌رمى زیانه‌كان رانه‌گه‌یه‌نراون.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ شه‌موو 23ى كانوونى دووه‌م، سێ مووشه‌ك ئاراسته‌ى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غد كران و یه‌كێك له مووشه‌كه‌كان به‌ر ماڵێك كه‌وتووه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان گوتوویانه ئه‌و مووشه‌كانه هێزه‌كانى ئه‌مریكایان كردووه‌ته ئامانج، كه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى جێگیركراون.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه تا ئێستا بڵاوكراونه‌ته‌وه، هێزه عێراقییه‌كان نازانن له‌كوێ مووشه‌كه‌كان هاوێژراون و بۆیه به‌دواى سه‌كۆى مووشه‌كه‌كان ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌و هێرشه مووشه‌كییه یه‌كه‌م هێرش ده‌بێت له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى جۆ بایدنى سه‌رۆكى تازه‌ى ئه‌مریكا روو بدات.
ماوه‌ى دوو ساڵ زیاتره له عێراق دیارده‌ى هێرشى مووشه‌كى كاتیوشا ده‌ركه‌وتووه و چه‌ندان جار ئه‌مریكا داواى له عێراق كردووه ئه‌م دیارده‌یه نه‌هێڵى، به‌ڵام حكوومه‌تى عێراق سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.