نوچه‌نێت
به‌گوێره‌ى ئه‌و راپۆرته رۆژنامه‌وانییانه‌ى ئه‌مڕۆ بڵاوكراونه‌ته‌وه، حكومه‌تى به‌غدا و هه‌ولێر بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنێك له شنگال هیچ رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ توركیا نه‌كردووه.
رۆژنامه‌ى “مه‌دا”ى عێراق و “عه‌ره‌بى جه‌دید”ى قه‌ته‌ڕى، كه‌ناڵى “حوڕه”ى ئه‌مریكى، ئه‌مڕۆ شیكردنه‌وه و راپۆرتیان له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا بڵاوكردووه‌ته‌وه و كه گوتوویه‌تى له‌ناكاو هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر په‌كه‌كه له شنگال.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى سه‌رچاوه به‌رپرسه‌كان به رۆژنامه‌كه‌یان داوه، هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان توركیا و هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا نه‌كراوه بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆن له شنگال.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، توركیا چه‌ند مه‌به‌ستێكى هه‌یه كه هه‌ر هه‌مووى په‌یوه‌ندى به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه و پێشتریش ئه‌و مه‌به‌ستانه‌ى كردووه‌ته داواكارى به به‌غداى داوه.
یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره ئه‌نجام بدات بۆ چه‌ند پێگه‌یه‌كى په‌كه‌كه له سیده‌كان و حهفتاتین و زاخۆ و مه‌خموور و شنگال. دووه‌م ده‌یه‌وێ بنكه‌یه‌كى تر‌ى سه‌ربازى له شنگال دابنێ و داوایشى له عێراق كردووه به ته‌واوه‌تى دۆسیه‌ى په‌كه‌كه له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ى یه‌كلایى بكاته‌وه.
وه‌ك سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان بۆ كردووه، عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هیچ ئۆپراسیۆنێك نه‌داوه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت داواى له توركیا كردووه كۆتایى به بنكه سه‌ربازییه‌كانى خۆى له‌سه‌ر خاكى عێراق بهێنێ كه نزیكه‌ى 30 بنكه‌ى هه‌یه.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ ئه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه له شنگال ئاڵۆز ده‌كات ئه‌وه‌یه بوونى په‌كه‌كه له‌وێ په‌یوه‌ندى به چه‌ند لایه‌نێكى حه‌شدى شه‌عبى هه‌یه و ئه‌وانیش چه‌ك و پاره به هێزه‌كانى په‌كه‌كه ده‌ده‌ن.
رۆژنامه‌ى مه‌داى عێراق له سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ئاشكراى كردووه، دواین رۆژى ساڵى رابردوو توركیا عێراقى ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ده‌یه‌وێ ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره‌ى سه‌ربازى ئه‌نجام بدات و ئه‌گه‌ر عێراق خۆى نه‌توانێ كێشه‌ى په‌كه‌كه یه‌كلایى بكاته‌وه.
هه‌رێم كه‌مال ئاغا ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى و ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق بۆ رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى باسى له‌وه كردووه، شانده‌كه‌ى رۆژى دووشه‌مى رابردوو “وه‌زیرى به‌گرى و سوپاسالارى توركیا” بۆ ئه‌وه هاتوون دووپات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تى هێرشكردنه بكه‌نه‌وه. به‌ڵام عێراق ئاماده نییه ئه‌و بابه‌ته یه‌كلایى بكاته‌وه تا بنكه سه‌ربازییه‌كانى توركیا له عێراق بوونى ما بێت، كه به پێى زانیارییه‌كانى هه‌رێم كه‌مال ئاغا ژماره‌یان 30 بنكه‌یه.