بایه‌خى كازمى به‌ “ئه‌بوره‌غیف” گومان دروست ده‌كات

0

نوچه‌نێت

دوێنێ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، عامر سه‌دام بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى بۆ كاروبارى هه‌واڵگرى له‌ پۆسته‌كه‌ى دوورخستنةوة‌، له‌ شوێنى ئه‌و ئه‌حمه‌د ئه‌بوره‌غیفى دانا ئه‌مه‌یش دووه‌م پۆستى گرنگ ده‌بێت لة ماوةيةكى كةمدا به‌و به‌رپرسه‌ ده‌درێت.

دوێنێ هه‌ینى مسته‌فا كازمى به‌ بڕیارێك چه‌ند به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌منى دوورخسته‌وه‌، ئه‌مه‌یش دواى ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ بوو كه‌ رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو به‌غداى هه‌ژاند و 142 كه‌سى به‌ كوژراو و بریندار كرده‌ قوربانى.

یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه‌ى دوورخراوه‌ عامر سه‌دام بوو كه‌ بریكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بوو بۆ كاروبارى هه‌واڵگرى، له‌ شوێنى ئه‌و ئه‌حمه‌د ئه‌بوره‌غیف دانرا، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نزیكترین ئه‌فسه‌ره‌كانى نزیك له‌ كازمى.

وه‌ك میدیاكانى عێراق و عه‌ره‌ب بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌، له‌ كه‌مترین ماوه‌دا ئه‌مه‌ دووةم به‌رپرسیارێتى ده‌بێت به‌م پیاوه‌ بدرێت. به‌رپرسیارێتیيه‌كه‌ى تر له‌ پایزى رابردوو بوو كاتێك كازمى لیژنه‌یه‌كى بۆ گرتنى به‌رپرسانى گه‌نده‌ڵكار پێكهێنا و ئه‌حمه‌د ئه‌بوره‌غیفى كرده‌ سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى پێشتر بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، له‌ ماوه‌ى 10 ساڵى رابردوودا، ئه‌بوره‌غیف چه‌ند جارێك له‌ پۆسته‌كانى دوور خراوه‌ته‌وه‌ و دواتر به‌ پله‌ى به‌رزتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com