نوچه‌نێت
كۆمپانیاى سۆمۆى عێراقى رایگه‌یاند، به درێژایى ساڵى 2020 كۆى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق ملیارێك و 96 ملیۆن و 345 هه‌زار به‌رمیل بووه و داهاته‌كه‌یشى 41 ملیار و 755 ملیۆن دۆلار بووه.
كۆمپانیاى سۆمۆ كه به‌رپرسه له فرۆشتنى نه‌وتى عێراق، ئامارى فرۆشتنى نه‌وتى له‌ساڵى 2020 ئاشكرا كرد. به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوى كردوونه‌ته‌وه عێراق له ته‌واوى ساڵه‌كه‌دا ملیارێك و 96 ملیۆن و 345 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى هه‌نارده‌ى ده‌ره‌وه كردووه و به تێكڕاى مانگانه‌ى 91 ملیۆن و 362 هه‌زار به‌رمیل، تێكڕاى رۆژانه‌ى دوو ملیۆن و 362 هه‌زار به‌رمیل.
سه‌باره‌ت به داهاتهكهیش ده‌ڵێ كۆى داهاتى نه‌وت له 2020 دا بریتى بووه له 41 ملیار و 755 ملیۆن دۆلار، به تێكڕاى مانگانه‌ى سێ ملیار و 497 ملیۆن دۆلار. تێكڕاى نرخى خه‌ملێنراوى به‌رمیلێك نه‌وت38 دۆلار و 86 سه‌نت بووه.
سۆمۆ كڕیاره‌كانیش ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ زۆربه‌یان چینى و هیندى و ئینجا كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كانن.