نوچه‌نێت
رووداوى كرده خۆكوژییه‌كانى رۆژى پێنجشه‌م و هێرشه‌كه‌ى دوێنێى تكریت بووه‌ته بیانوویه‌ك بۆ راگه‌یاندنى ئێران تا سعوودیه تۆمه‌تبار بكات و به‌ناوى “تۆڵه‌كردنه‌وه” هانى میلیشیاكانى شیعه بدات.
كه‌ناڵى “العالم” كه كه‌ناڵێكى فه‌رمى ئێرانه، راسته‌وخۆ سعوودیه له كرده تیرۆریستییه‌كه‌ى رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێ، “یه‌كێك له خۆكوژه‌كانى گۆڕه‌پانى ته‌یران ره‌گه‌زنامه‌ى سعوودى هه‌بووه و به ده‌روازه‌ى عه‌رعه‌ر هاتووه‌ته عێراق”
هه‌مان كه‌ناڵ بڵاوى كردووه‌ته كه عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێ تۆڵه‌ى ئه‌و كرده تیرۆریستییه بكه‌ن و رێگه‌نه‌ده‌ن “سعوودیه پیلانى ئیسرائیلى- ئه‌مریكى جێبه‌جێ بكات”.
هاوكات پێگه‌یه‌كى سه‌ربه ئێران كه ناوى “سابرین نیوز” له تویته‌ر، بڵاوى كردووه‌ته‌وه ئه‌و مووشه‌كه‌ى دوێنێ ئاراسته‌ى سعوودیه كراوه له یه‌مه‌نه‌وه نه‌بووه وه‌ك ده‌سه‌ڵاتى ئه‌منى سعوودیه رایگه‌یاندووه. به‌ڵكو له عێراقه‌وه بووه.
جگه له‌مه‌یش ئێواره‌ى دوێنێ جارێكى تر له رۆژهه‌ڵاتى تكریت هێرش كرایه سه‌ر میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى و 11 كه‌سیان لێ كوژرا و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت هێرشه‌كه له‌لایه‌ن رێكخراوى تیرۆریستى داعشه‌وه ئه‌نجام دراوه.
هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى فه‌تح و رێكخراوى به‌در كه یه‌كێكه له سه‌ركرده دیاره‌كانى میلیشیاكانى شیعه هه‌ڕه‌شه‌ى تۆڵه‌كردنه‌وه‌ى كردووه.
دوێنێ له چه‌ند راپۆرتێكدا هۆشداریى ئه‌وه درابوو، ره‌نگه لایه‌نه شیعه‌كان له كرده تیرۆریستیه‌كه‌ى رۆژى پێنجشه‌م كه‌ڵك وه‌ربگرن و هه‌وڵى تۆڵه‌كردنه‌وه له ناوچه‌كانى سوننه بده‌ن.