نوچه‌نێت
چه‌ندان سه‌رچاوه ئاشكرایان كردووه، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌بوعه‌لى به‌سڕى به‌رپرسى شانه‌ى سقوڕ له هه‌واڵگرى پاشگه‌زبووه‌ته‌وه، ئێستا ئه‌و به‌رپرسه له پۆسته‌كه‌ى خۆى ده‌وام ده‌كات.
رۆژى هه‌ینى رابردوو دواى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى گۆڕه‌پانى ته‌یران مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى ئه‌منى سزادا و له پۆسته‌كانیان دوورخرانه‌وه. یه‌كێك له‌و به‌رپرسانه ئه‌بوعه‌لى به‌سڕى بوو كه به‌رپرسى شانه‌ى سقوڕه له هه‌واڵگرى ناوخۆ.
ئه‌بوعه‌لى به‌سڕى سه‌ركرده‌یه‌كى شیعه‌یه و پێشتر له هه‌شتاكانه‌وه له رێكخراوى به‌در كارى كردووه كه له ئێران دامه‌زراوه و ئێستایش یه‌كێك له میلیشیاكان هادى عامرى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب كه له له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات ئه‌و پیاوه هیچ شاره‌زاییه‌كى سه‌ربازى نییه و كازمى دڵنیایه كه ئه‌م پیاوه زیاتر كار بۆ فراوانكردنى ده‌سه‌ڵاتى میلیشیاكانى ئێران ده‌كات، نه‌وه‌ك دۆزینه‌وه‌ى شانه خه‌وتووه‌كانى داعش.
ماڵپه‌ڕى به‌غدادتوده‌ى هه‌مان زانیارى بڵاوكردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى كازمى له دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌بوعه‌لى بهسرى پاشگه‌زبووه‌ته‌وه و ئێستا له پۆسته‌كه‌ى خۆى ده‌وام ده‌كات.
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب هۆكاره‌كانى ئاشكرا كردووه و ده‌ڵێ هه‌ر یه‌كه له نوورى مالیكى سه‌رۆك هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا و هادى عامرى سه‌رۆكى رێكخراوى به‌در فشاریان خستووه‌ته‌سه‌ر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رپشكیان كردووه له‌وه‌ى بهسرى بگێڕێته‌وه یانیش ئه‌وان كار بۆ دوورخستنه‌وه‌ى له پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌ن.