زەردەشت بیلال : پەیامێک بۆ قەومی هەمەج

0

10601233_935288469831262_97081458_n

زەردەشت بیلال : پەیامێک بۆ قەومی هەمەج

بەرەو کوێ دێن ؟!
مەگەر ئیبراهیم فێری نەکردوون
” پاساری “ئێرە بە ئاگر ناسوتێنرێ ؟!
لاوک و حەیران
بەئێوە سەرنابڕدرێن .
ئاوازی “نای ” بە ئێوە خامۆش ناکرێ .
شمشێری چەماوەتان
بخەنەوە کێلانە
” کارابارۆس ” بەو دەنگە نەشازەیەوە
لایلایەی دایکێکی
بۆ کۆرپەکەی
پی کپ نەکرا
ئێوە کێن تا
“سەمفۆنیایەک ” ناچار بەوەستان کەن ؟!
کەی بینراوە
شەماڵ ڕەشەبا ڕاماڵێ ؟!
ئێوە کێن تا
جوانتریین ژنی دنیا
بکەن بە ” کەنیزەک “؟!
لێرە ئەگەر
” عەقلەمی” هەبێ
” جابر ” ی دەس ناکەوێ .
ئەگەر ” یەزد ” یش هەبێ
ئەعوانی ” حسێنی ” دەس ناکەوێ
ئێرە “ئافەریدگای” سەمایە .
مەملەکەتی جوانییە
بڕۆن و ڕۆژی ئێرە
وەک مێژوتانی لێنایە
نابێ بە شەو .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com