دره‌ختێكی‌ گێلاس له‌سه‌ر دره‌ختێكی‌ توتڕك ده‌ڕوێت !!!

0

darlasardarدره‌ختێكی‌ گێلاس له‌سه‌ر دره‌ختێكی‌ توتڕك ده‌ڕوێت !!!

نوچە.نیت.نەوا

دره‌ختێكی‌ گێلاس له‌سه‌ر دره‌ختێكی‌ توتڕك ده‌ڕوێت و هه‌ر یه‌كه‌شیان به‌ری‌ خۆی‌ ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش دانیشتوانی‌ ناوچه‌یه‌كی‌ ئیتاڵیا تووشی‌ سه‌ڕسوڕمان ده‌كات.

ماڵپه‌ڕی‌ “ئۆدیتی‌ سێنتراڵ”ی‌ ئه‌مریكی‌ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: له‌ شارۆچكه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ “بیمۆنتی‌” ئیتاڵیا، دره‌ختێكی‌ گێلاس له‌سه‌ر دره‌ختێكی‌ توتڕك رواوه‌ به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ كام له‌ دره‌خته‌كان جۆری‌ به‌ره‌كه‌ی‌ له‌ده‌ستبدات و ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ سروشتی‌ ئه‌و كاره‌وه‌ دانیشتوانی‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌ی‌ تووشی‌ سه‌رسوڕمان كردووه‌.

دانیشتوانی‌ ناوچه‌ی‌ “بیمۆنتی‌” ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌: نازانن ئه‌وه‌ چۆن روویداوه‌، هه‌ندێك ده‌ڵێن باڵنده‌ به‌ری‌ گیلاسه‌كه‌ی‌ له‌وێدا فڕێداوه‌ و له‌وێشدا گه‌شه‌ی‌ كردووه‌ و تا به‌ناو داره‌ توتڕكه‌كه‌دا گه‌یشتووه‌ زه‌وی‌ و رواوه‌.

باس له‌وه‌شكراوه‌: درێژی‌ هه‌ردوو دره‌خته‌كه‌ ده‌گاته‌ 5 مه‌تر و ناویان لێناوه‌ “دره‌ختی‌ كاسۆرزۆ”  و به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان دره‌ختی‌ گێلاسه‌كه‌ خواردنی‌ پێویست له‌ دره‌ختی‌ توتڕكه‌كه‌وه‌ وه‌رده‌گرێت و ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵیشه‌ هه‌ریه‌كه‌یان به‌رهه‌می‌ خۆی‌ هه‌یه‌ و له‌ده‌ستی‌ نه‌داوه‌.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com