به‌ختیار ئه‌حمه‌د : سیاسه‌تمه‌دار
زه‌حمه‌ت نه‌بێ جه‌نابی سیاسه‌تزانی مه‌زن
شتێكی ترمان جگه له‌جه‌نگ بۆ
بخوڵقێنه
ئێمه چاومان پر بوو له‌بینینی ئه‌مه كوشتارگه‌یه
ئاخر رووحی ئێمه به‌رگه‌ی ئه‌و شه‌رو
ئافاتی ئینسان كوژیه‌ناگرێت
له‌ماله‌كه‌ی ئێمه‌دا په‌پوله به‌بۆنی گوڵه‌كان گیان ده‌سپێرێت ئێمه له‌مه‌رگی مندالان و ژنانی ئه‌م شاره رامه‌هێنه
فێری ئه‌م جۆره سیاسه‌ت وانیه‌مان مه‌كه
گه‌ر ئاره‌زوو ده‌كه‌ی رووحمان له‌تاراوگه بنیشێنه‌وه
ئه‌ما به دورمان بكه له‌شه‌ر به دورمان كه له‌جه‌نگ
سه‌یركه جه‌ناب ئێستا خوێنی كوچه‌كانی ئێره وشك نه‌بۆته‌وه
وه‌ره له‌بری خوێن بۆ پاك كردنه‌وه‌ی كۆلانه‌كانی ئێره بارانی خۆشه‌ویستی ببارێنین
وه‌ره له‌بری ئه‌وه‌ی رۆژانی هه‌ینی بچین بۆ مه‌زارگه
با له‌باغه خه‌یالاویه‌كانی نیشتیمان‌دا
سه‌رقاڵی چنینه‌وه‌ی محبه‌ت بین
با به‌منداڵه‌كانمان بڵێن ده‌ستی میهره‌بانی یه‌كتر بگرن
باخوێن له‌زهنیاندا بسرینه‌وه
بائه‌وان چه‌شنی ئێمه سه‌رتاپای ئه‌دگاریان نه‌بێت به‌جه‌نگ
بائه‌وان خاوه‌نی خه‌ونبن؛خه‌ون
من نامه‌وێت سیاسه‌تزان بم سیاسه‌ت زانی وه‌ك تۆ بم
ده‌مه‌وێ ئاشتی زانبم
مرۆڤ په‌روه‌ربم
گه‌ر ئاواش رازینی ده‌رم كه له‌شه‌اره
من وام
نامه‌وێت وه‌ك تۆبم ..ئاخر چیبكه‌م نامه‌وێت وه‌ك تۆ بم.