قادرى حاجی عه‌لی لە نوچەنێت وه‌ڵامی فازڵ میرانی ده‌داته‌وه‌

0

قادر حاجی عه‌لی وه‌ڵامی فازڵ میرانی ده‌داته‌وه‌

ئه‌م حكومه‌ته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌ریشی بمێنێت نابینه‌ شه‌ریك، چونكه‌ گه‌نده‌ڵی و بێئیراده‌یی تێدایه‌

نوچه‌نێت: سلێمانی

له‌ لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، قادری حاجی عه‌لی وه‌ڵامی فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت، “ئه‌م حكومه‌ته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌ریشی بمێنێت نابینه‌ شه‌ریك، چونكه‌ گه‌نده‌ڵی و بێئیراده‌یی تێدایه‌”.
قادری حاجی عه‌لی كه‌ سه‌ركرده‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌، له‌ لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، وه‌ڵامی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌داته‌وه‌، كه‌ ره‌خنه‌ی له‌ حیزبه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانه‌ گرتبوو، فازڵ میرانی له‌ چاوپێكه‌وتنێكی كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆسدا وتبووی، “ئۆپۆزسیۆن ئه‌گه‌ر به‌هۆی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ به‌شداری له‌ حكومه‌تی هه‌رێمدا ناكه‌ن، بۆ له‌ حكومه‌تی عێراق به‌شداری ده‌كه‌ن، له‌ كاتێكدا نیسبه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ عێراق زیاتره‌”.
له‌ وه‌ڵامی فازڵ میرانیدا قادری حاجی عه‌لی وتی “به‌ر له‌ هه‌موو شتێك ئێمه‌ به‌شدار نین له‌ حكومه‌تی به‌غداد، چونكه‌ ئه‌سڵه‌ن نه‌یانهێشت به‌شداری بكه‌ین، ئێمه‌ سوریش نه‌بووین بۆ به‌شداری كردن، به‌ڵام ئه‌وه‌ بڕیارێكی ئه‌مریكی، عێراقی، ئیقلیمی، ناوخۆیی عێراقیش بوو، كه‌ حكومه‌تی عێراق كێشه‌ی هه‌یه‌، ده‌بێت حكومه‌تێكی بنكه‌ فراوان بێت و هه‌موو لایه‌ك به‌شداری تێدا بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری بكه‌ن له‌ حه‌ل كردنی كێشه‌كانی ئه‌و حكومه‌ته‌، وه‌ك چۆن به‌شدارن له‌ په‌رله‌ماندا”، ده‌رباره‌ی به‌شداری نه‌كردنیان له‌ حكومه‌تی هه‌رێم، قادری حاجی عه‌لی وتی “به‌ڵام لێره‌ جیایه‌، ئه‌وان له‌ سه‌دا 59ی ده‌نگه‌كانیان هێناوه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ مافی خۆیانه‌ حكومه‌ت ته‌شكیل بكه‌ن، ئێمه‌ش مافی خۆمانه‌ به‌شدار بین یان به‌شدار نه‌بین، ئێمه‌ به‌شدار نه‌بوونمان هه‌ڵبژارد، چونكه‌ بوونی موعاره‌زه‌ له‌ كوردستاندا، زۆر پێویست بوو و ئێمه‌ش موعاره‌زه‌یمان هه‌ڵبژارد، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ری بخه‌ین كه‌ له‌ كوردستان ده‌مانه‌وێت به‌ره‌و دیموكراتییه‌ت بڕۆین، چونكه‌ دیموكراتییه‌ت به‌بێ‌ موعارزه‌ هیچ مانایه‌كی نیه‌”.
وتیشی “ئێمه‌ هه‌تا دانیشتنمان له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی هه‌بوو، حكومه‌تی بنكه‌ فراوانمان ره‌ت كردۆته‌وه‌، ئه‌ویش له‌به‌ر هۆكارێك كه‌ نامانه‌وێت ببین به‌ شه‌ریك له‌م حكومه‌ته‌دا، ئه‌م حكومه‌ته‌ ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌ریشی بمێنێت، نابینه‌ شه‌ریك، چونكه‌ گه‌نده‌ڵی و بێئیراده‌یی تێدایه‌”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com