کامران شافێعی : بۆ چاوی تۆ
نامەیەکت بۆم ناردبوو
شێعرێک بلێم بۆ چاوانت
لە لای شاعیر
شێعر هەستێکی پاڕاوە
ئەوینە، خۆشەویستیە
چاوی جوانە
قەدی باریک
لێوێکی ئاڵ
نیشتیمانە،
پەپوولەیە
جوانیە و
قژێکی خاو
کە دەروانم لە باڵاکەت
هەموی ئەوانە تۆش هەتن
کەواتە تۆ شێعری بۆ خۆت
شێعری منت ناوێ بە خوا