دوو رێگه بۆ به‌هێزكردنی توانای سێكسی پیاوان
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
ده‌سته‌یه‌ك پزیشكی ئیتاڵی شاره‌زا له بواری ته‌ندروستی سێكسیی پیاواندا كۆمه‌ڵێك بیردۆز و رابۆچوونیان خسته به‌رده‌ست و له‌روانگه‌ی ئه‌زموونه پیشهییهكانیانهوه دوو رێگه‌یان بۆ به‌هێزكردنی توانای سێكسی پیاوان پێشنیاركرد.
به‌پێی بۆچوونه‌كانی ئه‌م پسپۆڕانه، خواردنی ته‌نها مشتێك له چهرهسهبابهتهكانی باده‌م یان بندق یان گوێز رێگه‌یه‌كی سروشتی كاریگه‌ره بۆ زیادكردنی رێژه‌ی سپێرم و پاراستنی ته‌ندروستی و كواڵیتی سپێرم.
هه‌روه‌ها ئه‌م دكتۆرانه روونیشیانكرده‌وه كه كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌ورییه ئاژه‌ڵییه‌كان له ژه‌مه خۆراكییه‌كاندا و جێگرتنه‌وه‌ی به رۆنی رووه‌كی، به هه‌مان شێوه رێگه‌چاره‌یه‌كی باشه بۆ ته‌ندروست راگرتنی خانه سپێرمییهكان.