تەنیا محمد : خراپ جێتهێشتم

0

10581501_683669055052292_330420576_nتەنیا محمد : خراپ جێتهێشتم

ئەو ئازارە کوشتومی
 ئاواتەکانم ، خەونەکانم
 وجودیەتی خۆم و تەواوی ژیانم
 هەرتۆبویت و تۆش !
بێبەزەییانە وەک موسافیرێکی لەیاسا هەڵاتوو
 بەبێ هیچ ئاوڕدانەوەیەک بەجۆرێ ڕۆیشتی
کە فریای ناشتنی ئەوهەموو مردنەی خۆم نەدەکەوتم !
ئەوە ڕۆیشتن نەبوو ، شتێک بوو ئەولاتر لەکوشتن
 بەڵام نازانم بۆ ئێستاش فێرنابم بیرت نەکەم ؟!
بیرکردنەوە لەتۆ بەجۆرێک مەشغوڵی خۆکوشتنی کردووم
 فریای ئەوە ناکەوم بیرلەخۆم بکەمەوە کەبۆچی
 بۆ کەسێک خۆم دەکوژم کەباکی من بوایە چۆن دەڕۆیشت !
چبکەم فێری وێرانکردنی خۆم بووم
 فێری خۆکوشتنی خۆم بوم !
فێری سەیرکردنی هەلاهەلا بونی خۆم بوم !
فێری لەبیرکردنی تۆ و بیرنەکردنەوە لەتۆ نابم !
جیا لەو هەموو خۆکوشتنەی خۆم
 جیا لەو هەموو تێکشانەی خۆم
 دەزانم :
ڕۆژێک لەبێتۆیدا بەجۆرێک دەمرم ئەگەر ببمە ( ئیلعازر )ـیش
 مەسیح پێی زیندوو ناکرێمەوە !
بەهەرحاڵ :خۆزگە هەموو دنیا
 جێگەی شەقامێکی تێدانەدەبۆوە بۆ ڕۆیشتن
 تاوەکوو تۆ بەڕۆیشتنت ، بەجێهێشتنت
 دەستت بەخوێنی خۆم و خەونەکانم سور نەبوایە

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com