ئۆباما راهێنانی ژیانی هه‌ژارانه به كچه‌كانی ده‌كات
نوچە.نیت .رادیو نەوا
سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا و هاوسه‌ره‌كه‌ی هیوادارن كچه‌كانیان بتوانن رابێن به‌وه‌ی ژیان به كه‌مترین موچه به‌سه‌ر به‌رن.
باراك و میشێل ئۆباما له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری په‌رید جه‌ختیانله‌وه‌كردۆته‌وه كه ئه‌و راهێنانه یارمه‌تی مالیا و ساشای ده‌دات كه به‌شێوه‌یه‌كی باشتر له‌گه‌ڵ شێوازی ژیانی چینه كه‌مده‌رامه‌دانی كۆمه‌ڵگا ئاشنا ببن.
ئه‌وان باسیان له‌وه كردووه كه له گه‌نجیدا به موچه‌یه‌كی كه‌م كاریان كردووه، باراك ئۆباما وه‌ك بۆیاخچی بینا كاری كردووه و هاوسه‌ره‌كه‌شی له‌كاتی خوێندكاری‌دا له چاپخانه‌یه‌ك كاری كردووه.
شایانی باسه سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌وڵێكی زۆری خستۆته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی موچه‌ی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به‌رز بكاته‌وه.