قاسم شێروانی : تۆ له هیچ ناچیت
تۆ له هه‌موو گوڵێک جوانتری
به‌ڵام سه‌دحه‌یف و مه‌خابن
هیچ خه‌سڵه‌تێکت ناچێته‌وه سه‌رگوڵ
ئه‌مه هه‌ستێکه و
وا ده‌چۆڕێته‌وه له برینی دڵ .
تۆ نێرگزت خۆش ده‌وێ
به‌ڵام بۆهه‌رگیز له نێرگز ناجێ دڵی تۆ
ئه‌و له نێو به‌فرا ده‌روێ
له نێو زوقمدا ده‌نوێ
له نێو سه‌قه‌ری سه‌قه‌مدا
وه‌ک جوانێک به زمانی عه‌شق ده‌دوێ.
دڵه‌جوان و شه‌خته‌به‌نده‌که‌ی تۆ
وه‌ک پارچه شووشه‌یێکی بێ ره‌نگ و بۆ
سیساڵه هه‌ر سیخوارێکی ڕچو قرسه
هه‌میشه بۆ جارێکیش هه‌ر نه‌هاته گۆ .
شیعرم بۆ کرده‌په‌ین و
به‌فرمێسک و خوێن ئاوی ده‌ده‌م
ئه‌و دڵه‌ی تۆ
که‌چی هه‌ر چڵه نێرگزێکت
نه‌یرازانده‌وه پێده‌شتو به‌نده‌ن و کۆ.
بۆ دین و دونیا چ فایده‌یه ی هه‌یه گوڵی جوانی تۆ
بۆ وه‌ها عه‌شقێ ببێته حه‌سره‌ت و
له دوو دڵۆپ فرمێسکی قه‌تیسدا بڕژێته سه‌ر گڵکۆ
وای که بێزارم له دڵ ڕه‌قیت جوانزاده‌که‌ی شاری کۆ .