ئاکار محمد : سەفەرێک بە ناو بەرزەخدا

0

 

ئاکار محمد : سەفەرێک بە ناو بەرزەخدا

‌سواڵەتی عیشقم هەر زوو شکا10602925_532066316924987_230770470_n
‌چاوەڕوانیم بەرەو دەهار سەر ناکەوێت
‌وەک تەوسەنێکی تووڕەم لێ هاتووە
‌سەفەر دەکەم سەفەر تا بەر زەخ دەگەڕێم
‌شەرابی ئومێد دەنۆشم
‌پیاسەیەک بە ناو خەیاڵمدا دەکەم
‌لە ناو پەڵە هەورە پەمەییەکاندا
سەر خەوێک لەگەڵ کچێنی مانگ دەشکێنم
‌ئەچمە ناو باخچە شینەکان
‌دەست ئەبەم بۆ مەمکی دار هەنارە مەستەکان
‌سەما بە کۆلارەی منداڵی دەکەم
‌یەک یەک ئەستێرەی هەرزەکاریم ئەتۆرێنم
‌سەفەر دەکەم سەفەر تا بەرزەخ
‌لەوێ ئەو هەموو لاو لاوە مەستە دەبینم
‌چ خۆشە لەم مەملەکەتە شەراب نۆشانەدا
‌بادەی ئەو هەموو حەزانە
‌چۆن تێر دەکرێت
‌نامەوێت لەم مەملەکەتە بڕۆم
چ خۆشە بە مەستی سوخمەی دار سێوەکان بدڕیت
‌دەمم لە ناو دەمی ئەو گوڵەدا بێت
‌کە وەک دەم و لێوی تۆ شینن
‌سەفەر دەکەم سەفەر تا بەرزەخ
‌لەوێ عیشقی خۆم ئەدۆزمەوە
‌جامێک شەراب بە دەستی سندوسێک دەخۆم
‌دەستم لە گەردنی دەئاڵێنم
‌باسی تیرە ژەهراویەکانی زەمینی بۆ دەکەم
‌چ خۆشە ئەم مەملەکەتە
ئیتر خۆم بە پێش نوێژی موسافیرەکانەوە
سەرقاڵ ناکەم
‌لە ژێر سێبەری دار مریەمێکدا
دا دەنیشم
‌تەماشای قاقاکانی عاشقە مەستەکان دەکەم
‌تەهلیلەی عیشق ئەهۆنمەوە سورەتی ماچ دەخوێنم
‌زەکاتی خۆشەویستی ئەدەم
‌خۆشەویستیم بۆ ئەم مەملەکەتە
وەها دەکات وەک یەک بچینەوە
‌ماڵئاوای لە خۆر ئاوابوون دەکەین
‌ماچی کچێنی مانگ دەکەین
‌سەما بە هەورەکان دەکەین
‌بادەی جووت بوون ئەنۆشین
‌خۆش بەختی ژیان دەگەڕێنینەوه

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com