وەکو چەڵەنگ ڕووى دەرکەوت لەپڕ هات و دیلى کردم
سیهامى خستە نێو دڵم هات بە جارئ داغى کردم
ڕۆژگارێکى ڕەشى نواند دایگرتم لە عەڕشى شاهى
حەیاتمى کرد بە زەمهەریر عەجەب جوانە مەرگى کردم
بە زوڵفى سیاهى خاوى خستیە دەستم بادەى شەڕاب
فیڕاقم کرد،من بئ دین نیم ئەو توشى مەیخانەى کردم
حەقیقەتە ئەژنۆم شکا کە چاوى مەستى هاتە ڕووم
زیندە بەچاڵ سەرگەشتە بووم غەڕقى خەم و خوێنى کردم
ئێستاش مەحکومى ئیعدامى چۆن نوقمت کردم لە حوزن
بەڵام تۆى ڕوحى موقەدەس عەشقت فێرى عەفوى کردم