شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری: ده‌ست به‌رداری به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ند بووم، به‌ڵام واز له‌ یه‌كێتی ناهێنم

0

شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری: ده‌ست به‌رداری به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ند بووم، به‌ڵام واز له‌ یه‌كێتی ناهێنم

نوچه‌نێت: تایبه‌ت

له‌ لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، هۆكاری ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌ی له‌ به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه‌، گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ بڕیاری شه‌خسی خۆی، به‌ڵام ره‌تی كرده‌وه‌ واز له‌ یه‌كێتی بهێنێت.
شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری وتی “هۆكاری ده‌ست له‌ كاركێشانه‌وه‌م له‌ به‌رپرسیارێتی مه‌ڵبه‌ندی (14)ی رێكخستنی كۆیه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بڕیاری شه‌خسی خۆم”، به‌ڵام شاڵاو له‌و باره‌وه‌ ئاماده‌ نه‌بوو زانیاری زیاتر بدات.
شاڵاو ره‌تیشی كرده‌وه‌، كه‌ وازی له‌ یه‌كێتی هێنابێت، وتی “من به‌هیچ شێوه‌یه‌ك واز له‌ یه‌كێـی ناهێنم، چونكه‌ یه‌كێتی خۆمان درووستمان كردووه‌ و كه‌سیش واز له‌ ماڵی خۆی ناهێنێت و ماڵ له‌ خۆی تێكنادات”، وتیشی “به‌رپرسیارێتی داهاتووم به‌نده‌ به‌ حیزبه‌وه‌، یه‌كێـتی هه‌ر شوێنێكم بۆ دابنێی و هه‌ر كارێكم بۆ دیاری بكات، من ئاماده‌م جێبه‌جێی بكه‌م، ئه‌گه‌ر بیشمنێرێت بۆ شاخی پیره‌مه‌گروون هه‌ر ده‌چم”.
به‌پێی زانیارییه‌كانی نوچه‌نێت، له‌ دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی شاڵاوی عه‌لی عه‌سكه‌ری، مه‌ڵبه‌ندی (14)ی كۆیه‌ی یه‌كێـتی، تا ئه‌و كاته‌ی به‌رپرسێك بۆ ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ داده‌نێت، رابه‌ر سه‌ید ئیبراهیم سه‌رپه‌رشتیاری ده‌كات.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com