رزگار رەزا چوچانی : کە پێت گەشتم
هەموو رابردووی بێ تۆیم ئەسوتێنم
کەپێت گەشتم
ئێستای پڕ لەچاوەڕوانی، لەیادەوەریم دەردێنم
کەپێت گەشتم
هەموو رۆژێک وەک کەمەندی*
تابلۆی جوانیت بۆ ئەکێشم، عاشقانە بۆت ئەخوێنم
* کەمەندی: مەبەست هونەرمەند عەباسی کەمەندییە، کە هەم نیگارکێش بوو، هەم گۆرانی دەوت و هەمیش نوسەر و ئەدیب بوو، و فلیم ساز
* ئەخوێنم: لەبەشێکی کوردستاندا لەجێی بڵێی گۆرانی ئەڵێم، ئەڵێی ئەخوێنم.