نەورۆز شەوکەت : پێم سەیرە
من پێم سەیرە
کە تۆ دەڵێیت
حەزم لە خوێندنەوەی شیعرە
ئەوەی تۆ دەیخوێنیتەوە
گەر شیعریش بێت
لە ئاست جوانی چاوی تۆدا
جوانی شیعر لە دەست دەدا
نا ئازیزم تۆ … تا ئێستا
یەک شیعرت نەخوێندۆتەوە
چونکە شیعر
بۆخۆی هێندە دەشوبهێنێتەوە سەرچاوت
هەر نوسراوێک شیعریش نەبێت
هەر کە تۆ بیخوێنیتەوە
دەبێت بە شیعرێکی زۆر جوان
لەبەرچاوت