سیڤه‌ر باپیر : سیاسه‌ت
ئای سیاسه‌ت
هه‌زار نه‌فره‌ت له قیافه‌ت
رۆژێک ئه‌بی به چاویلکه و
ره‌نگه‌کانمان لێ ئه‌گۆڕی
شه‌وێک ئه‌بی به چه‌ته و دز
گشت کونجێکمان لێ ئه‌نۆڕی
ئه‌مجاره‌یان
ئه‌بێ به نوکی چه‌قۆیێک
جه‌سته‌ی پاکی نیشتیمانمان
له‌ت له‌ت ئه‌کا..
بۆ خاکی باباگوڕگوڕیش
سه‌دان ساڵه ئه‌یدۆڕێنێ و
هێشتا هه‌ر شێڕ و خه‌ت ئه‌کا..
ئای سیاسه‌ت چی پێ کردووین
له‌هه‌ر ماڵێک
خۆشه‌ویستێکی لێ بردووین
بۆیه ئێستا هه‌ر هه‌موومان
زیندووێکی نیوه مردووین
ئای سیاسه‌ت
هه‌زار نه‌فره‌ت له قیافه‌ت