ئەی یار بۆ تۆ ئەبم بە بوکی دەریاو
لەنێو گێژە لوکەی شەپۆلە سەر شێتەکانا
قوڵپی حەسرەتی غەریبی و بئ تۆییم ئەدەمەوە…
وەک بالیندە باڵی غوربەتم لێک ئەدەم و
دێم لە باوەشی شین و ئارامی ئاسمانا ئەتدۆزمەوەو
تێر بۆنی عەتری هەناسەی تۆ ئەکەم و
تاسەی ئەم هەموو تەمەنەی دووری و دابرانەم
لەنێو ئامێزی میهرەبانی تۆدا ئەشکێنم
پڕ بە ناخ و ڕووحی تینوم بۆ بزە و نیگایەکت
ئاوێتەی دیە و ڕوحی تۆی ئازیزم ئەبمەوە
هەموو شەوێک لەنێو دڵی گەشی مانگەشەو دا
نیگاکانم ئەبڕمە نیگای چاوە جوانەکانی تۆ
لە کاتی هەموو خۆر ئاوابونیکا
بە هێمنی بەبن گوێچکەتا ئەچرپێنم و
پێت ئەلێمەوە کە بۆ هەمیشە خۆشم ئەوێت و
بەقەت سنوری دووری نێوانمان بیرت ئەکەم….