خۆشه‌ویستیه‌كی‌ جیاواز ته‌نها خۆیان له‌یه‌كتر تێده‌گه‌ن

0

خۆشه‌ویستیه‌كی‌ جیاواز ته‌نها خۆیان له‌یه‌كتر تێده‌گه‌ن

نوچە.نیت.knn

كوڕ و كچێكی‌ ئه‌مریكی‌ له‌رێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ هێما و وێنه‌وه‌ خۆشه‌ویستی‌ ده‌كه‌ن به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ نوسینَكی‌ وشه‌یان هه‌بێت.

ئه‌لێكس گۆڵدمارك و لیزا ستارك، كوڕو كچێكی‌ وڵاتی‌ ئه‌مریكان و خۆشه‌ویستی‌ یه‌كترن. له‌رێگه‌ی‌ ناردنی‌ وێنه‌ و هێماوه‌ خۆشه‌ویستی‌ ده‌كه‌ن به‌بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌سی‌ تر لێیان تێبگات و خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان به‌رده‌وام به‌هێزده‌بێت. 

 ئه‌و كوڕ و كچه‌ ئاشكرایان كردوه‌، له‌رێگه‌ی‌ ئه‌و وێنه‌ و هێمایانه‌وه‌ هه‌ستی‌ خۆشه‌ویستیان زیاتر ده‌بێت و لایه‌نی‌ سۆزداریان بۆ یه‌كتر به‌هێز ده‌بێت. 

گۆڵدمارك، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردوه‌، له‌رێگه‌ی‌ به‌كارهێنانی‌ هێمای‌ چینیه‌وه‌ دوركه‌وتونه‌ته‌وه‌ له‌نوسینی‌ تێكست و خۆشحاڵیان ده‌كات. به‌كارهێنانی‌ هه‌ر وێنه‌یه‌ك له‌جێگه‌ی‌ ووشه‌یه‌ك یان ده‌نگێك به‌كاریان هێناوه‌ و كه‌س لێیان تێناگات. بۆنمونه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان بیه‌وێت باسی‌ باران بۆ ئه‌وی‌ تریان بكات وێنه‌ی‌ چه‌ترێك و دڵۆپی‌ باران داده‌نێن. 

ئه‌و كوڕو كچه‌، ئه‌گه‌ر ویستبێتیان ئاماژه‌ بۆ ناوی‌ یه‌كتر بكه‌ن، كچه‌كه‌ وێنه‌ی‌ كوڕێكی‌ به‌جل و كڵاوی‌  باسی‌ بۆڵه‌وه‌ داناوه‌، یاخود وێنه‌ی‌ خۆی‌ كچێك به‌قژێكی‌ قاوه‌ییه‌وه‌.  به‌هه‌مان شێوه‌ كوڕه‌كه‌ش ئه‌و رێگه‌ی‌ به‌كارهێناوه‌. 

هه‌روه‌ها بۆ ده‌بڕینی‌ ساتی‌ ناخۆشیان له‌رێگه‌ی‌ ناردنی‌ نامه‌یه‌كه‌وه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ خه‌مامێزی‌ له‌خۆ گرتبێت. 

هه‌رچه‌نده‌ ئاسته‌نگ ماوه‌ له‌به‌رده‌م خۆشه‌ویستیه‌كه‌یان و پێویستی‌ به‌كاتی‌ زیاتره‌، به‌لام خۆشحاڵن به‌و جۆره‌ خۆشه‌ویستیه‌ جیاوازه‌ و كه‌س لێیان تێناگات.

x -------1
21820141111602_x__________3
x_____________4

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com