شوان شەفیق : ‌وەک ئەوان نابم

0

 

شوان شەفیق : ‌وەک ئەوان نابم10581050_326794177482446_1762723618_n

‌دڵ دەگوشن بڕیار بە دەستەکانی غەدر
لەم جەنگەڵستانەدا
ئومێدێك شك دەبەم
رەنگە پێکەنینی دوا گریان بێت
رەنگە رووناکی پشت سێبەرەکان بێت
رەنگە تارمایی ژوورە چۆڵەکان بێت
ئەو کەڤاڵێکم لا درووست دەکات
نیگار کێش نیم خەیاڵەکانم بکێشم
شاعیر نیم خەیاڵەکانم بنووسمەوە
ویژدانم بێ چارەیە بیر لە مرۆڤبوون دەکەمەوە
وەك ئەوان نا
 کێشمە کێشیانە خۆشگوزەرانی فەراهەم بکەن
وەك ئەوان نا
تەلارەکان بۆ دامرکاندنەوەی حەزی گورگەکان دەرازێنەوە
نا نا وەك ئەوان نا
 ژنان دەچەوسێننەوە
منداڵەکان دەگریەنن
با دینیان جیا بێت
با نەتەوەیان جیا بێت
با زمانیان جیا بێت
وەك ئەوان نابم
 لە ئاژەڵەکان جیادەبمەوە
بەرگێکی شڕی پینەدار لەبەر دەکەم
چەرمی گیاندارێکی خنکاو لە پێی دەکەم
گەڵا وەریوەکان کۆ دەکەمەوە
ئەشکەوتێك دەرازێنمەوە
 با شوناسم نزیک لە ئاسمان بێت
ترۆپکی چیاکان با مەنزڵگام بێت
نامەوێت ژەمەکانی خواردنم گران بەها بێت
قەرەجێك دەدوێنم
بۆیاخ چییەك دەلاوێنم
لانەوازێك دەخەمە پێکەنین
مرۆڤەکان کە لە توخمی ئیبلیسن وێڵیان دەکەم
ئاخر زۆر هەوڵم داوە بیرێك لە خوار خۆیان بکەنەوە
ئیدی چارەم نەما پێمـ‌ناڵێن چ بکەم
دەڕۆم جێتان دەهێڵم
خۆ دڵنیام باکتان نییە لێرەبم یان لەوێ
ئەوێ لام خۆشترە
بێدەنگترە
بێزارم لەم ژاوەژاوەی ئێوە‌

 

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com