ئەشرەف ئیبراهیم : ڪوردســـــــتانم
تۆ گوڵ و من گۆڵدانم ئەی خاڪەڪەی ڪوردســــــــتانم
لە دووریت ســـاردم وەک وەرزی زســــتانم
ئەوینداری دارو بەڕدو خاڪی کوردســـتانم
بۆیە سرودی ئەی ڕەقیب شەو و رۆژ بووتە وێردی سەر زبانم
دەڵێم ئەی ڕەقیب ژیرانە هەســـتاوەتە سەر پێ لاو و گەنجی ڪوردســـــتانم
تا بە خوێن ڕەنگینی بکات
دار و بەردو دەشت و چیاکانی ڪوردســــــــتانم
دەڵێم ئەی ڕەقیب من لیلا قاسم و خانزادی سوورانم
من کچی قازی محمد و مستەفای بارزانم
من سوزداری مام جەلال و ئۆجەلانم
دەڵێم ئەئ ڕەقیب من ڕەشەبا و بۆرکانم
بە تۆش دەڵێم ئەی رۆلەکانم
من تینووی خوێنی دوژمنانم
لەوەتەی هەم من بریندار و شەهید و ئەنەفاڵ و کیمیابارانی دەستی دوژمنانم