ئۆتۆمبێلی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی سلێمانی ده‌سوتێنرێت

0

ئۆتۆمبێلی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی سلێمانی ده‌سوتێنرێت

نوچه‌نێت: سلێمانی

له‌ سلێمانی ئۆتۆمبێلی سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی سوتێنراوه‌ و سۆرانیش ده‌ڵێت “پاش ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و به‌ڵگه‌ی تاوان و jcc هاتنه‌ سه‌ر ڕوداوه‌كه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا و سكاڵام تۆماركرد”.
به‌پێی هه‌واڵێك كه‌ له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی سۆران عومه‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاتی مه‌یدانی ئازادی له‌ سه‌ر تۆڕی كۆمه‌ڵاَیه‌تی فه‌یسبووك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌مشه‌و ئۆتۆمبێلی ناوبراو سوتێنراوه‌، له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌ “ئه‌مشه‌و كاتژمێر 2:20 خوله‌كی ئه‌مشه‌و 9/4/2011 ئۆتۆمبیلی “سۆران عومه‌ر” ڕۆژنامه‌نوس و هه‌مان كات ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كاتی سه‌رای ئازادی له‌به‌رده‌م ماڵه‌ی خۆی ئاگری تێبه‌ردراو زیانێكی مادی زۆری لێكه‌وته‌وه‌”.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی فه‌یسبووك، سۆران عومه‌ر ده‌ڵێت “له‌ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌خه‌به‌ر هاتین، ده‌ستبه‌جێ دوو كه‌س له‌دراوسێكانمان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ بینیمان ئاگر له‌ئۆتۆمبیله‌كه‌م به‌رز ده‌بێته‌وه‌، له‌كاتێكدا 2 ئۆتۆمبیلی ترمان له‌به‌رده‌م ماڵه‌وه‌ بوو، به‌ڵام ئاگر له‌وه‌ی من به‌ردرابوو له‌به‌شی دوواوه‌ی، تاكو گه‌یشتنی بنكه‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی چوارباخ، خۆمان توانیمان ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ین كه‌گه‌یشتبوو به‌ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌، خۆشبه‌ختانه‌ ته‌نها زیانی ماڵی به‌دواوه‌ بوو هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وته‌وه‌”.
سۆران عومه‌ر هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “پاش ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس و به‌ڵگه‌ی تاوان و jcc هاتنه‌ سه‌ر ڕوداوه‌كه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا و سكاڵام تۆماركرد”.

 

وێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌ سوتاوه‌كه‌، له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی سۆران عومه‌ر له‌ فه‌یسبووك وه‌رگیراوه‌

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com