دارین بەگۆرانی هاوکاری بۆ ئاوارەکانی شەنگال کۆ دەکاتەوە، ئەگەر لەسویدی ئامادەی کۆنسێرتەکەبە
ئالان عومەر . نوچەنێت
لەم هەفتەیەدا چەند هونەرمەندێکی دیاری سویدی، بەمەبەستی پشتیوانی و هاوکاریی کوردانی ئێزیدی، کۆنسێرتێکی گەورە لەوڵاتی سوید ساز دەکەن، داهاتەکەشی لەرێگای رێکخراوی خاچی سورەوە خەرج دەکرێت بۆ پێداویستیی ئاوارەکان.
رۆژنامەی داگێنس نیهێتری سوید بڵاوی کردەوە، لەم هەفتەدا هونەرمەند دارین و چەند هونەرمەندێکی دیاری وڵاتی سوید، کۆنسێرتێکی گەورە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید سازدەکەن، بڕیارە هەریەک لە ستێفان لۆفڤێن سەرۆكی پارتی سۆسیالدیموكراتەکانی سوید، و یان بیۆركلوند، سەرۆكی پارتی گەلی سویدی ، ئامادەی کۆنسێرتەکەبن.
ئەو کۆنسێرتە کە بەمەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاریی بۆ ئاوارەکانی شەنگال سازدەکرێت، داهاتەکەی لەڕیگای رێکخراوی خاچی سورەوە خەرج دەکرێت، بۆ پێداوستی ئاوارەکان.
بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی کۆنسێرتەکەو چۆنیەتی کڕینی بلیت، سەردانی ئەم لینکە بکە