لیژنه‌ی گه‌ڕان به‌دوای راستییه‌كان: داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كه‌ین، به‌ڵگه‌كانمان بۆ بنێرن

0

لیژنه‌ی گه‌ڕان به‌دوای راستییه‌كان: داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كه‌ن، به‌ڵگه‌كانمان بۆ بنێرن


نوچه‌نێت: تایبه‌ت

له‌ ئاگادارییه‌كی لیژنه‌ی گه‌ڕان به‌دوای راستییه‌كان، داوا له‌ هاوڵاتییان ده‌كات، كه‌ هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كییان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ی 17ی شوبات هه‌یه‌ بۆیان بنێرت.

 

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌ بخوێننه‌وه‌:

ئاگادارییه‌ك له‌ لیژنه‌ی‌ گه‌ڕان به‌دوای‌ راستییه‌كان له‌رووداوه‌كانی‌ رۆژی‌ 17ی‌ شوبات:

لیژنه‌ی‌ گه‌ڕان به‌دوای‌ راستییه‌كان له‌رووداوه‌كانی‌ رۆژی‌ 17شوباتی‌ شاری‌ سلێمانی‌، هاووڵاتیانی‌ به‌ڕێزو هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، هه‌ر كه‌سێك به‌ڵگه‌ی‌ له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ هه‌یه‌، بینێرێت بۆ لیژنه‌كه‌یان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كه‌ له‌سبه‌ینێ‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ (11/4/2011)وه‌ تاوه‌كو رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو (17/4/2011) و رۆژانه‌ له‌كاتژمێر (8.30)ی‌ خوله‌كی‌ به‌یانییه‌وه‌ تاوه‌كو كاتژمێر (2)پاش نیوه‌ڕۆ له‌بینای‌ دادگای‌ سلێمانی‌ ئه‌و به‌ڵگانه‌ وه‌رده‌گرێت و هاووڵاتیان ده‌توانن له‌ماوه‌ی‌ ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا به‌ڵگه‌كان بنێرن بۆ لیژنه‌كه‌، هه‌روه‌ها به‌مه‌به‌ستی‌ وه‌رگرتنی‌ لێدوان و زانیاری‌ و ئاگاداربوون له‌چۆنیه‌تی‌ به‌ڕێوه‌چوونی‌ كاره‌كانی‌ لیژنه‌كه‌یان یان پێدانی‌ زانیاری‌ به‌لیژنه‌كه‌، ده‌توانن به‌م ژماره‌ ته‌له‌فۆنه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ بكه‌ن (07701030429).

له‌گه‌ڵ رێزدا…..

دادوه‌ر
عه‌بدولكه‌ریم حه‌یده‌ر عه‌لی‌
ئه‌ندامی‌ دادگای‌ ته‌میزی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان
10/4/2011

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com