سەرۆکی کوردستان داوا دەکات لایەنەکان لەسەر گفتوگۆ بەردەوام بن تا گەشتن بەڕێکەوتن
نوچەنێت
ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کرد، داوای کرد پارتی و یەکێتی و ئۆپۆزیسیۆن، بەردەوام بن لەسەر گفتوگۆ تا گەشتن بەڕێیکەوتن، تەئکیدیشی کردەوە کە هەر هەنگاوێک دەبێت لەچوارچێوەی یاساو شەریعەتدا بێت.
دهقی پهیامهكه:
بە ناوی خوای مەزن و دڵۆڤان
پاش خوێندنەوەی راگەیاندراوی كۆتایی كۆبوونەوەی باڵای هاوبەشی رۆژی 5/4 ی هەر سێ لایەنی ئۆپۆزسیۆن ( بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان و كۆمەڵی ئیسلامیی كوردستان ) و هەروا راگەیاندنی كۆبوونەوەی هاوبەشی رۆژی7/4 ی هەر دوو مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و بە لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندی باڵای گەلی كوردستان ، داوا لە هەر دوولادەكەم لەسەر گفتوگۆ و دیالۆگی نێوانیان بەردەوام بن بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك كە كۆتایی بەم رەوشەی ئەمرۆ بهێنێ ، لەسەر بنەمای بەشداربوونی ئۆپۆزسیۆن لە پرۆسەی چاكسازی و حكومەتی بنكە فراوان و ئامادەسازیی هەڵبژاردنی پێش وەختە و تەئكیدیشی دەكەمەوە كەهەر هەنگاوێك لەم رووەوە بنرێت پێویستە لە چوارچێوەی یاسا و شەرعیەتدا بێت.
مسعود بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
10/4/2011