ساکار هەڵەبجەیی : حەق نەبوو ئاشقم کەیت
حەق نەبوو ئاشقم کەیت …!!
بەڵام کردت
حەق نەبوو جێژوانم بۆ دروست بکەی
بەڵام کردت
حەق نەبوو دڵت پێ بدەم
بەڵام پێم دایت
حەق نەبوو ببیتە لێدانەکانی دڵم
بەڵام بویت
ئێستەش حەق نیە لە خۆرا لێم برەنجێی
بەڵام رەنجای
حەق نیە ئازاری رۆحم بدەی
بەڵام دەیدەیت
حەقیش نیە بەجێم بهێڵی
بەڵام ئەسەف ….
ئەم هەموو ناهەقیە روی دا
ئەسەف …
رۆشتی ئەسەف