زۆربه‌ی ژنان هه‌ست به 10 تاوان ده‌که‌ن
نوچە.نیت ئاژانسەکان
توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێ ده‌ریده‌خات که لانیکه‌م رۆژی جارێک 96%ی ژنان هه‌ست به یه‌کێک له‌م 10 شته ده‌که‌ن و وه‌ک تاوان سه‌یری ده‌که‌ن و کاریگه‌ریی خراپی بۆ سه‌ر ته‌ندروستیان هه‌یه.
1.به‌سه‌رنه‌بردنی کاتی پێویست له‌گه‌ڵ منداڵه‌کانی، به‌تایبه‌ت ئه‌و ژنانه‌ی به ئیشوکاره‌وه سه‌رقاڵن هه‌ست به پشتگوێ خستنی منداڵه‌کانیان ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش وه‌ک تاوان دێته به‌رچاویان.
2.قه‌ڵه‌وی، زۆرینه‌ی ژنان هه‌ست ده‌که‌ن کێشیان زۆره‌و پێویسته زۆرتر کێش له‌ده‌ستبده‌ن.
3.هاوبه‌شه‌که‌م دڵخۆش نیه، زۆرێک له ژنان واهه‌ستده‌که‌ن که ناتوانن هاوبه‌شه‌کانیان شادمان بکه‌ن، ئه‌مه‌ش ناڕه‌حه‌تیان ده‌کات.
4.دواکه‌وتن، زۆرێک له ژنان هه‌ست ده‌که‌ن ناتوانن هیچ شتێک له‌کاتی خۆیدا بکه‌ن و له‌هه‌موو شتێک دواده‌که‌ون.
5.ماڵداریی نه‌کردن، زۆرێک له‌ژنان هه‌ستده‌که‌ن ناتوانن ئه‌و ماڵدارییه بکه‌ن که کۆمه‌ڵگه لێیان چاوهڕواندهکات.
6.له‌بیرکردنی ساڵیادی له‌دایکبوون، زۆرێک له‌ژنان هه‌ست به تاوان ده‌که‌ن به‌وه‌ی نازانن منداڵه‌کانیان له چ رۆژێکدا له‌دایکبووه.
7.کات نه‌دان به خود: هه‌ندێک له ژنان پێیانوایه به‌هۆی سه‌رقاڵییه‌وه به ئیشوکاری رۆژانه ناتوانن هیچ کاتێک بۆخۆیان ته‌رخانبکه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌کات هه‌ست به نائارامیی بکه‌ن.
8.باش نه‌بوون له‌گه‌ڵ دایک و باوک: هه‌رچه‌نده باش بن، ژنان پێیانوایه ئه‌رکی خۆیان به‌رامبه‌ر دایک و باوکیان جێبه‌جێ نه‌کردووه.
9.زۆرێک له ژنان هه‌ست به تاوان ده‌که‌ن کاتێک شتێک ره‌تده‌که‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و شته زیانی هه‌بێت بۆیان.
10.هه‌رچه‌نده هه‌ندێک ئافره‌ت پاره زۆر خه‌رجده‌که‌ن له بازاڕدا، به‌ڵام زۆرێکیان واهه‌ستده‌که‌ن که شتێکی باشیان نه‌کردووه.